هێرشە مووشەکیەکانی میلیشیا حوسیەکانی سەر بە ئێران، بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی بەردەوامە.

0
611

هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عەرەبستانی سعوودی سێ مووشەکی تری ملیشیا حوسیەکانی سەر بە ئێرانی لە ئاسمانی ئەو وڵاتە تێکشکاند.

ڕۆژی کورد: عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند، لە ۲٦ی مارس بەرانبەر لەگەڵ ٦ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو تا هەنووکە ۳۵ مووشەکی بالستیک و لە سەرەتایی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ سەر میلیشیا حوسیەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن، ۱۳۵ مووشەکی بالستیکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە لایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتەوە لە ئاسمانی عەرەبستانی سعوودی تێکشکێنراون.

بەرپرسی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عەرەبستانی سعوودی، ڕۆژی چوار شەمە ۹ی مەی ۲۰۱۸ی زایینی بەرابنەر لەگەڵ ۱۹ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، سێ مووشەکی تری میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن بۆ سەر ئاسمانی ئەو وڵاتە تیکشکێنراون.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا سەرەڕای ئاماژەدان بەوەی کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عەرەبستانی سعوودی جارێکی تر تووانییان بەرگریی لە هێرشێکی نوێی مووشەکی ملیلشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن، بۆ سەر ئەو وڵاتە بکەن و تێکشکاندنی ئەو هێرشانە لە دوو شوێنی جیاوازدا، هاتووە: “ڕۆژی چوار شەمە ۹ی مەی ۲۰۱۸ی زایینی، لە هێرشێکی نوێی مووشەکیدا، دوو مووشەکی بالستیکی میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن بۆ سەر شاری “ڕیاز” پێتخەتی عەرەبستانی سعوودی و یەک مووشەکی تری بالستیک لە سەر ناوچەی “جازان”ـی باشوور، لە لایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێندران”.

ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو ۲۹ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۹ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، بەرپرسی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عەربستانی سعوودی ڕایگەیاند، دوو مووشەکی بالستیکی میلیشیا حوسییەکانی یەمەنیان لە ناوچەی “نەجران” تێکشکاندووە.

کاناڵی ڕاگەیاندنی “مەسیرە”تیڤی سەر بە میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند، “مووشەکێکی بالسیک لە جۆری (بەدر-۱)ـمان ڕەوانەی سەربازگەی بەرگریی ئاسمانی عەرەبستانی سعوودی لە ناوچەی نەجران کردووە”.

عەرەبستانی سعوودی ڕایاگەیاند، لە ۲٦ی مارس بەرانبەر لەگەڵ ٦ی خاکەلێوی ساڵی ڕابردوو تا هەنووکە، ۳۱ مووشەکی بالستیکی میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن، ڕەوانەی بنکە نیزامییەکانی ئەو وڵاتە کراون کە لە لایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عەرەبستانی سعوودییەوە تێکشکێنراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ سەر میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن، تاکوو ئێستا ۱۳۵ مووشەکی بالستیکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ڕەوانەی خاکی عەرەبستان کراون کە سەرجەمیان لە لایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتەوە تێکشکێنراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.