هاووڵاتییەکی بۆکانی کەوتە بەر دەستڕێژی کەس یان کەسانێکی نەناسراو

0
946

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوشارییەکی بۆکانیدەکەوێتە بەر دەستڕێژی کەسانی نەناسراو.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە بۆکان، ڕایگەیاند، ئەمیر حەساری ناسراو بە ئەمیر عەقالە، خاوەن کارخانەی خیز و یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی بۆکان،  کاتژمیر ٥ ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی کوردستانی خۆرهەڵات لە فەلەکەی سەیفالی لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە، کەوتە بەر دەستڕێژی گولە و ٤ گولەی بەرکەوتووە.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەمیر حەساری ئێستا لە ژووری نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی بۆکانە و دۆخی ناڕوونە.

هۆکاری ئەو تەقەلێکرانە تا ئێستا نەزاندراوە.

هەروەها هیچ کەس یان کەسانێک لە پەیوەندییەدا تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە دەستبەسەر نەکراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت