سەرۆکی یەکگرتووی عەرەب: ئێران خەریکی هەناردەکردنی شۆڕش بۆ وڵاتانی عەرەبی و نانەوەی شەڕی شیعە و سوننەیە

0
963

ڕۆژی کورد: ئەحمەد ئەبولغەیز، سکرتێری گشتیی یەکگرتووی عەرەب، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی مارسی ٢٠١٧، جارێکی تری، ئێرانی بە دەست تێوەردان لە کاروباری نێوۆخیی وڵاتانی عەرەبی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تاوانبار کرد و گوتی: “کۆماری ئیسلامی شۆڕشەکەی خۆی بۆ وڵاتانی عەرەبیی ناوچە هەناردە کردووە”.

سکرتێری گشتیی یەکگرتووی عەرەب لە وتووێێژ لەگەڵ کاناڵی ١ـی تەلەفزیۆنی قاهیرە ئەو قسانەی خستە بەر باس و گوتی: “ئێران کە شۆڕشەکەی بۆ وڵاتانی ناوچە هەناردە کرد، هەوڵ دەدا تا بەسەر هەموو ناوچەکەدا زاڵ بێ و تەواوی سونەکانیش بکاتە شیعە”.

ئەبوولغەیز هەروەها پێداگری کردەوە کە ئێران دەبێ سیاسەتە ناوچەییەکانی خۆی هێمن بکاتەوە و دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر نەکات و گوتیشی: “وتووێژ و دانوستانی بیرمەندانە لەگەڵ ئێرانیەکان و پێشگرتن لە خۆتێهەڵقوتانیان لە کاروباری وڵاتانی تر و سەرلەنوێ دروست کردنەوەی دەوڵەتێکی نەتەوەیی، حەوجێیەکی بێ ئەملاوئەولایە”.

سکرتێری گشتیی یەکگرتووی عەرەب، هەروەها لەمەڕ هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان شیعە و سونە هۆشداری دا و گوتیشی کە وڵاتانی ڕۆژئاوای جیهانیش بەدوای پاراستنی خۆیان لە شەڕی ئێستاکەی ناوچەکەن و دەیناهەوێ تێوەنەگلێن.

ئەبوولغەیز هەروەها لەمەڕ شۆڕشی میسریش دوا و گوری کە کە لەدوای ٢٥ی ژانویە، دڵەڕاوکێی ئەوە هەیە کە میسر تووشی خولیکی تر لە ئاژاوە و نائارامی ببێتەوە.

ئەو لێدوانانەی سکرتێری گشتیی یەکگرتووی عەرەب لە کاتێکدایە کە ژانویەی ساڵی ڕابردوو، یەکگرتووی عەرەبی لە دانیشتنێکی نائاساییدا لە قاهیرە، بە دژی ئێران راگەیێندراوی داوە و هێرشی ئێران بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی سعودیە لە ئێرانی مەحکووم کردووە.

هەروەها لە مانگی مارسی ڕابردوودا، وەزیرانی دەرەوەی یەکگرتووی عەرەبی، حیزبووڵایان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناودێر و دەست نێشان کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت