دوکتور تیسۆت، دۆستی لەمێژینەی کورد، پەیامێکی ئاراستەی نەتەوەی کورد کرد

0
968

چارەنووسی ئاوات و مافە مێژووییەکەی کوردان لە بەشێک لە نیشتمان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی، ئێستا بە “ئا” یان “نا”یەکی بارزانییەوە بەندە، ئاخۆ بارزانی چارەنووسی کوردەکان لە باشوور، وەک مێژووی کورد، بە بەڵێنییەکی بێ پشتیوان، لەبار دەبات یان بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، لە پیلانەوە ناگلێ؟

ڕۆژی کورد: هاتنی شاندی وڵاتانی زلهێز بۆ هەرێمی کوردستانی باشوور و خستنە بەردەمی پێشنیارێک لە جێی گشتپرسی، کۆمەڵگای کوردی و دۆستانی نزیکی کوردی، تووشی دڵەڕاوکێ کردووە.

شارەزایانی سیاسیی کورد، دڵنیان لەوەی کە ناکرێ پشت بە پێشنیار و بەڵێنیی ئەو شاندە و بەتایبەت مەک گۆرک، کە وەک نەیاری کوردان ناسراوە، ببەسترێت.

پرۆفیسۆر تیسۆت، هاوڕێ لەمێژینەکەی دوکتور عەبدووڕەحمان قاسملوو و دۆستی کورد، لە تویتێری کەسیی خۆیدا، پەیامێکی کوردی ئاراستەی نەتەوەی کورد کردووە و تێیدا مەک گۆرک و بارزانیشی تاگ کردووە.

لە تویتەکەدا هاتووە:: “هاوڕێیانی كوردم، له‌ بیر مه‌كه‌ن دۆستی ئێوه‌ كیسینجێر ساڵی 1975 خه‌نجه‌ری له‌ پشتی ڕۆكردن به‌ سازدانی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌لجه‌زایر!”

دەقی تویتەکە بە زمانی ئیگنلیسی:

  My Kurdish friend, do not forget that your “friend” Kissinger stabbed you in the back in 1975 by organizing the Algiers agreement.

دەگوترێ، ئەمریکا چەند پێشنیاری خستۆتە بەر دەمی کورد کە بەپێی ئەو، گشت پرسیی کوردستانی باشوور لە ژێر چاوەدێریی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت.

ئازاد سەلەواتی، بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی زاگرۆس لەمبارەوە دەڵێ: “لە ٢٩ی ئاڤریلی ١٩٩١ دا بە پێ بڕیاری ٦٩٠ی ئەنجۆمەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێزێکی نێونەتەوەیی نێردرایە هەریمی سەحرای ڕۆژئاوا بۆ پاریزوانی ئاشتی لە هەریمەکەدا دوای ڕاگرتنی شەڕی چەکداری لە لایەن بەرەی پۆلیساریۆەوە. بە پێ ئەو بڕیارەی ئەنجۆمەنی ئاسایش، دەبوایە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ناوچەکە گشتپرسییەک بە چاودێری و لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی ١٩٩٢ دا ڕێک بخرێت. بڕیار وابوو کە لە ڕێفراندۆمەکەدا لە خەڵکی ناوچەکە بپرسن کە ئایا دەیانهەوێ وڵاتێکی سەربەخۆیان هەبێ یان وەکو بەشێک لە مەراکش بمێننەوە.

بە تێپەڕینی ٢٦ ساڵ لە بڕیارەکەی ئەنجۆمەنی ئاسایش و سەرەڕای بەڵێنی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە زلهێزەکان بۆ جێبەجێ کردنی گشتپرسی سەربەخۆیی لە سەحرای ڕۆژئاوا، هێشتا ئەو بەڵێن و بڕیارە جێبەبەجێ نەکراوە!

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت