باڵوێزی ڕووسیە لە تورکیە، کوژرا+ ڤیدیۆ

0
961

ڕۆژی کورد: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، باڵوێزی ڕووسیە لە تورکیە کوژرا.

ئاندرێ کارلۆڤ، باڵوێزی ڕووسیە لە شاری ئانکارای تورکیە و لە کاتی سەردانی پێشانگایەکی نیگارکێشیدا کوژرا.

هەندێک سەرچاوە بلاویان کردۆتەوە کە ناوی کەسی بکوژ “مرات ئاڵتین تاش”ـە و سەر بە هێزەکانی پۆلیسی تورکیەیە.

لەو گەرتەیەدا، بکوژەکە دەڵێ ئەو کارەی وەک تۆڵەیەک بۆ کوشتاری خەڵک لەلایەن ڕووسیەوە لە سووریە ئەنجام داوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کوژرانی باڵوێزی ڕووسیەی لە ئانکارا بە کردەوەی تیرۆریستی ناساند و مەحکوومی کرد و ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەو کارە دەکەن.

لە هەمان کاتدا ئەمریکا باڵوزێخانەی خۆی لە کانادا داخست.

کاناڵە تەلەفزیۆنییەکانی تورکیە ڕایانگەیاند، کەسی بکوژ لە دوای ئامادەبوونی پۆلیس لە شوێنەکە، تەقەی لە پۆلیس کردووە و بە هۆی تەقەی پۆلیسەوە کوژراوە.

پارێزگاری ئانکاراش دەلی کەسی بکوژ لە هێزەکانی پۆلیس بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت