ئەنیمەیشنی کوردیی “بێدەنگیی ئاسمان” لە فستڤاڵێکی نێونەتەوەیی خەڵات کرا

0
911

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، فیلمێکى ئەنیمەیشنى کوردى بەناوى “بێدەنگىی ئاسمان” لەدەرهێنانى، دەرهێنەری کورد، جوبرائیل ئەبوبەکر لە فێستیڤاڵێکى نێونەتەوەیى عێراقدا خەڵات کرا.

دەرهێنەری کورد، جوبرائیل ئەبوبەکر لە لێدوانێکبۆ ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕایگەیاند: “فیلمەکەم “بێدەنگىی ئاسمان” لەخولى چوارەمى فێستیڤاڵى نێونەتەوەیى سینەمایى زانکۆى بابل خەڵاتى باشترین سیناریۆى پێبەخشرا”.

 فیلمی ئەنیمەیشێنیی “بێدەنگیی ئاسمان”، نوێترین بەرهەمى سینەمایى دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر ـە و بەسپۆنسەرىی عەباس فازڵ عەبدولرەحمان، خاوەنى زانکۆى نۆلج بەرهەم هێنراوە.

“بێدەنگیی ئاسمان: لەئێستادا لەچەندین فێستیڤاڵى سینەمایى نێونەتەوەیى وەرگیراوە و بەشدارى لەپێشبڕکێ و بردنەوەى خەڵاتدا دەکات.

بێدەنگیی ئاسمان، هەروەها لەخولى 2017ى فێستیڤاڵى سینەمایى باشورى جۆرجیا کە لە وڵاتى کانادا بەڕێوەچوو، خەڵاتى برۆنزى لەبەشى فیلمە ئەنیمەیشنەکان پێبەخشراوە.

“بێدەنگى ئاسمان” کورتە فیلمێکى ئەنیمەیشنییە لەمەڕ خەونەکانى مرۆڤ بۆ ئازادى”.

جبرائیل ئەبوبەکر، لەمەڕ چیرۆکى ئەو فیلمەوە، بە ناوەندی ڕؤژی کوردی گوت: “فیلمەکە باس لەخەونى مرۆڤ دەکات بۆ ئازادى، بەوپێیەى کە هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگا لەئازادى بگرێت و بەربەستى بۆ دروست بکات”.

ئەو دەرهێنەرە کوردە هەروەها گوتیشى “ماوەى فیلمەکە 100 چرکەیە و بەرهەمى ساڵى 2017-یە”.

جوبرائیل ئەبوبەکر ڕەحمان، لەدایکبوى ساڵى 1983ى شارى هەولێرە. لە ساڵى 2001ـەوە دەستی بە کارى سینەمای کردووە و لە نزیکەى 40 کورتە فیلمدا یاریدەدەرى وێنەگر بووە و لە 13 فیلمى سینەمایى درێژیشدا یاریدەدەرى وێنەگر بووە و لەساڵى 2010ـەوە کارى دەرهێنانى سینەمایى دەست پێکردووە و تا ئێستا چوار کورتە فیلمى بەرهەم هێناوە و نزیکەى 20 خەڵاتى نێوخۆیى و جیهانیشى بەدەستهێناوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت