ئەحمەد جەڕاح، کە ئاڵای کوردستانی لە کەرکووک داگرت، کوژرا

0
1024

ڕۆژی کوردهەندێک سەرچاوەی پشتڕاست نەکراوە و نافەرمی، باس لە کوژرانی ئەحمەد جەڕاح دەکەن.

دەگوترێ ئەحمەد جەڕاح شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکی خۆبەخش و پێشمەرگەی بێ ناوونیشانەوە کوژراوە.

ئەحمەد جەڕاح، ئەو زابتە عێراقیەیە کە دوای فرۆشران و بەدەستەوەدرانی کەرکووک، ئاڵای پیرۆزی نیشتمانی لە کەرکووک داگرت.

فەرمانی داگیران و هێنانە خواری ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لەلایەن هادی ئەلعامری، سەرۆکی میلیشیا تیرۆریستەکانی حەشد و عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەرکرابوو.

ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن کە شەوی ڕابردوو لە هەڵمەتێکی بوێرانەدا، هەڵیانکوتاوەتە سەر میلیشیا ئێراقیەکان.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەمبارەوە بڵاو بۆتەوە، دەریدەخا، ئەحمەد جەڕاح کوژراوە و هەواڵکە پشتڕاست دەکاتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.