ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانیی پەرتووک ـە

0
1682

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ ٢٣ی ئاپریل بەرانبەر لەگەڵ ٣ی بانەمەڕ ڕۆژی جیھانیی پەرتووکە.

 ئەم ڕۆژە لە لایەن یۆنسکۆوە ناودێر کراوە و ھەموو ساڵێک لەلایەن ئەو دامەزراوەوە بەرنامەگەلێک بۆ پەرەپێدانی کەلتووری خوێندنەوە دەست‌نیشان و بەڕێوەدەربردرێت.

کۆنگرەی گشتی یونسکۆ لە بیست و هەشتەمین دانیشتنی خۆیدا کە لە ٢٥ ی تشرینی یەکەم تا ١٦ ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ بەڕێوە چوو، لە بڕیارێکدا کە لە ١٥ ی ئاپریلی ١٩٩٥ دا پەسەندکرا، ڕۆژی ٢٣ ی نیسانی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی کتێب و مافی نووسەر (world book and copyright day) ڕاگەیاند.

ڕۆژی جیهانی کتێب یەکەم جار لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی بڵاوکەرەوەکانەوە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسپانیا لە بیست و هەشتەمین دانیشتنی یونسکۆدا پێشنیار کرام دواتر بە پێشنیاری فرادسیۆنی ڕوسیا (مافی نووسەر) ی بۆ زیادکرا و لەلایەن دەوڵەتانی بەشداربوی کۆنگرەکەوە ڕاگەیەندرا.

هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژە هۆکارە تایبەتەکەی ئەوەیە کە سێ کەسی بەناوبانگی ئەدەبیات واتە (ولیام شکسپیر، ماگوێل دی سێرڤانتس، ئینکا گارسێلاسۆ دێلا ڤیگا) لەهەمان ڕۆژدا و لەساڵی ١٦١٦ کۆچی دواییان کردووە.

بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی نێونجیی خوێندنەوەی هە رتاکێک لە ڕۆژدا لە ئێران لە ٢ خولەکە.

بەشێک لەو کاتەی خەڵکانی ناو ئێران بۆ خوێندنەوەی تەرخان دەکەن دەگەڕێتەوە بۆ خوێندنی فەرمی نەک خوێندنەوەی خۆخواز و دڵخواز.

لە هەمان کاتدا ئەو ئامارە بۆ تاکێکی ژاپۆنی لە ڕۆژدا ٩٠ خولەکە کە جیاوازییەکی یەکجار زۆری تێدا بەدی دەکرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت