وەلید فارس، ڕاوێژکاری ترامپ، بە هێنانەوەی لێدوانیکی مستەفا هیجری باس لە ویستی کورد دەکات

0
2650

ڕژی کورد: وەلید فارس، راێژکارە مسیرییەکی باراک ئۆباما، لە لاپەڕەی تاکەکەسیی خۆی لە فەیسبووک، وێنەی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی داناوە و تێیدا باس لە لیدوانێکی هیجری بۆ ئەلعەرەبیە دەکات.

بەپێی پلەی وەلید فارس و بڕواپێکراوییەکی بۆ دانڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دەکرێ ئەو بابەتە فەیسبووکیەی فارس بە پشتیوانییەک لە کوردی ڕۆژهەڵات و لە ڕۆژەڤدا بوونی ویست و داخوازییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بقەبڵێندرێت.

وەلید فارس بە هەڵبژاردنی سەردێڕی “ڕێبەری کوردستانی ئێران: ئێمە مافی چارەنوی خۆ نووسینی خۆمان دەوێ” باس لە داواکاریی کوردەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ورەیان بۆ وەرگرتنی مافی خۆیان دەخاتە روو.

لە درێژەدا دەنووسێ: “مستەفا هیجری، یەکێک لە ڕێبەرانی کوردەکانی ئێران بە ئەلعەرەبیەی گوتووە، بە ملیۆنان کورد لە کوردستانی ئێران داوای مافی خۆیان لە ڕێگای سیستەمێکی فیدراڵیەوە دەکەن”.

دواتر لە درێژەدا بەشێک لە قسەکانی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حدکای هێناوەتەوە کە دەڵێ: “ئێمە ئەوەمان دەوێ کە کوردەکانی عێراق هەیانە و نەتەوەکانی تری ئێرانیش ڕێک داوای ئەوە دەکەن کە ئێمە داوای دەکەین”.

دواتر بەو ڕستەیەی هیجری درێژەدەدا کە دەڵێ: “ئێمە دەمانهەوێ وەک زۆربەی ئەو ولاتانەی جیهان بژین کە فیدراڵین بەڵام ئەو ڕژیمە چەق بەستوویە، ئێمە پیویستیمان بەوە هەیە، لەگەڵ سەرجەم نەتەوەکانی تری ئێران ڕابین و هەروەها لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش بۆ ئەوەی بتوانین ئەو هەلە بڕەخسێنین.”

وەلید فارس ئەو بەشە لە قسەکانی سکرتێری گشتیی حدکاشی هێناوەتەوە کە باس لە ڕوحانی دەکات و لە زاری هیجریەوە دەنووسێ: “ڕوحانی هیچ هێزێکی ڕاستەقینەی نیە، هەرچی هەیە لە دەست پاسدارەکانی ژێردەستی خامنەیی دایە”.

لینكی باسه‌كه‌ی وه‌لید فارس له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووك 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت