وەشانی ٢ کاناڵی ئاسمانیی شیعە لە تورکیە وەستێندرا

0
677

ڕۆژی کورد: بەپێی فەرمانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیە، پێش بە وەشانی دوو کاناڵی تەلەفزیۆنیی(ON4  TV) و Kanal12 کە بە ززمانی ئازەری بەرنامەکان بۆ شیعە ئازەرییەکان بڵاو دەکردەوە، گیرا.

بەرپرسانی دەوڵەتیتورک، هۆکاری وەستاندنی وەشانی ئەو ٢ کاناڵەیان گەڕاندۆتەوە بۆ “جووڵانەوە بە دژی تەناهیی نەتەوەیی”، “هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستیەکان”.

بەو پێیە و بە فەرمانی دادستانیی تورکیە، ئەو ٢ کاناڵە لە سەتەلایت “تورک سات”، سڕدراونەتەوە و نووسینگەکانیشیان پلۆمپ کراون و سەرجەم داراییەکانیان بە قازانجی دەوڵەتی تورک، دەستی بەسەردا گیراوە.

پێشتریش، بە فەرمانی ئەردۆغان، وەشانی کاناڵی “قودس تی ڤی” لە سەرەتای مانگی دیسامبری ٢٠١٦ و بە هۆی پشتگیری لە حەشدی شەعبی لە سەتەلایتی “تورک سات” سڕدراوە. ئەو کاناڵە پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناڤین دا دەکرد.

هەروەها کاناڵی یۆل تی ڤی ـیش بە هۆی بێ ڕێزی کردن بە ئەردۆغان، لەوەپێشتر، داخرابووە.

دوو ڕێکخراوی جیهانیی لایەنگری مافی ڕۆژنامەوان و هەواڵنێران، ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥٥ی هەتاوی، لە دوو ڕاپۆرتی جیاجیادا، تورکیەیان وەک گەورەترین بەندیخانە بۆ ڕۆژنامەوان و هەواڵنێران پێناسە کرد و دەشڵێن ئێران ئەمساڵ لە پلەی پێنجەم دایە.

هەواڵنێرانی بێ سنوور، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، تورکیەی وەک مەزنترین بەندیخانە بۆ ڕۆژنامەوان و هەواڵنێران لە ساڵی ٢٠١٦دا ناساندووە و دەڵێ: “دوای کودتای بێ ئەنجامی پووشپەڕی ئەمساڵ، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەوان و چالاکی ڕاگەیاندن لە تورکیە دەستبەسەر کراون”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت