وەزیری بەرگری ئەمریکا: کەسی ژمارە ٢ی داعش کوژراوە

0
659

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هێزەکانی ئەمریکایی لە عەمەلیاتێک لە سووریە چەند کەس لە کادرە باڵاکانی داعشیان کوشتووە کە یاریدەدەری بەغدادی ـشیان لە ناودایە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە عەبدووڕڕەحمان مستەفا ئەلقادولی، وەزیری داهاتی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بەناوی حاجی ئەیمەن دەناسرا لە عەمەلیاتێکدا کوژراوە. ئەو عەمەلیاتە دوو حەوتووی ڕابردوو لە سووریە ئنجام دراوە.

شایانی باسە کە ڕۆژی ٢٥ی مارس، کاترین ئاشتۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کوتی: “ئێمە بە شێوەیەکی گەڵاڵەکراو، ئەندامەکانی کابینەی داعش دەپێکین”.

ئەلقادوولی لە ناو ڕیزی مەترسیدارترین تیررۆرسیتەکاندا بوو کە لەژێر بەدواداچووندا بوو. ناوبراو عێراقیە و خەڵکی موسڵە و لە ساڵی ٢٠٠٤ بەو لاوە پەیوست بە ئەلقاعیدە بووە، یا ساڵی ٢٠١٢ لە عێراق زیندانی بووە و دوای ئازاد بوونیشی چووە بۆ سووریە و پەیوەست بە ڕیزەکانی داعش بووە.

مانگی مەی ٢٠١٥ هەندێ راپۆرت لەسەر کوژرانی ناوبراو بڵاو بۆوە، دەوڵەتی عێراق ئەو کات ڕایگەیانف کە ئەلقادوولی لە بۆمبارانی بەرەی جیهانیدا کوژراوە بەڵام هیچ بەڵگەیەکی بۆ سەلماندنی ئەو بانگەشەیە نەبوو.

شایانی باسە کە پێنتاگۆن، هاوکات کوژرانی فەرماندەی سەربازیی داعشی پشت ڕاست کردۆتەوە و دەڵێ عومەر ئەلشیشانی لە عەمەلیاتێکی هەواییدا بریندار بووە و بە هۆی برینە قووڵەکانییەوە، مانگی مارس مردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.