وەزیری فەرهەنگی سعوودی: بەرپرسانی ئێران بە ئەنجامدانی تیرۆر لە ١٢ وڵات، تاوانبارن

0
760

عادل ئەلتەریقی، قەزیری فەرهەنگ و زانیاریی سعوودیە لە مەڕ قسەکانی ئەو دواییانەی بەرپرسانی ئێرانی کە پێدەچوو مەبەستی قسەکانی ئەو دواییانەی عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری خامنەیی بێ کە کوتبووی: “پێشنیار دەکەم، سعوودیەکان بۆ پاراستنی نیزام و دەوڵەتەکەی خۆتان بگەڕێنەوە سەر شەریعەتی ئیسلام”، گوتی: “ڕق و بێزاری ئێرانیەکان لە هەمبەر خەڵکی پاشایەتی سعوودی، لە بڕوا و نەریتەکانی ئەوان (ئێران) سەرچاوە دەگرێ.

ئەلتەریقی گوتی: “١٢ وڵاتی جیهان، بەرپرسانی ئێرانیان بە پووڵشۆری و تیرۆریزم و هەروەها ئەنجام دانی جینایەتی زۆر، مەحکووم کردووە”.

ئەلتەرقیقی بە ئەلعەرەبیە نێت ـی گوت:”کۆمەڵگای جیهانی بە باشی دەزانێت کە ڕژیمی ئێران و سپای پاسداران، جیا لە بەرهەم هێنانی وزەی ناوکی، بەرپرسی کردەوە تیرۆریستییەکانی ناوچە، هۆکاری ناسەقامگیریی وڵاتانی عەرەبی، کەنداو و خۆرهەڵاتی ناڤینن”.

وەزیری فەرهەنگ و زانیاری گەیانفنی سعوودیە دۆینی سێ شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، لە دانیشتن لەگەڵ میدیاکانی سعوودیە و پاشای سعوودی لە ئانکارا گوتی کە ١٢ وڵات، بەرپرسانی ئێرانیان بە هۆی دەست تێدابوون لە کردەوەی تیرۆریستی، پووڵ شۆری و جینایەت و تاوانی تر لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی، تاوانبار کردووە.

ئەو بەرپرسەی سعوودیە هەروەها گوتی::”وڵام دانەوە بە قسەکانی بەرپرسانی ئێرانی، ئەوەیە کە لە ڕاستیدا ەیە، ئەژمارێک لە بەرپرسانی ئێرانی و سپای پاسداران لە لیستی ڕەشی ئە وکەسانەدان کە ئەمریکا و یەکیەتی ئوروپا بەدوایانەوەن و هەندێکیشیان تا ئێستا دادگایی کراون.

ئەلتەریقی گوتی:”دوای سێ دەیە، هێشتاش نازاندرێ کە کۆماری ئیسلامی ئێران، شۆڕشە یان دەوڵەت” بەڵام دەوڵەتی سعوودیە لە نێوان دەوڵەتی ئێران و خەڵکی ئێراندا جیاوازی دادەنێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.