وەزیری دەرەوەی بریتانیا: ئێران و سعودیە لە ڕێگای بەکارهێنانی ئایین، شەر و ئاژاوە دەنێنەوە

0
726

ڕۆژی کورد: لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاو بۆتەوە، بوریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بریتانیا، بە توندی هێرشەی کردۆتە سەر دوو وڵاتی ئێران و سعودیە و بە کەڵکاژۆوەرگرتن لە ئایین و هەروەها شەڕی نیابەتی لە ناوچەکە تاوانباریان دەکات و دەشڵێ ئەو دوو وڵاتە خاوەن ڕێبەرییەکی لاوان.

جانسۆن ئەو قسانەی، پێنج شەممەی ڕابردوو لە ڕۆم ـی پێتەختی ئیتالیا کردوون بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بڵاو بوونەوە و تێیدا دەڵێ: “ئێران و سعودیە، بە کەڵک وەرگرتن لە دوو ئایینزای شیعە و سوننە، لە ناوچەکە شەڕی نیابەتی دەکەن و ئەو دۆخەی سووریە و ئێراق و یەمەن، ئەنجامی ئەو شەڕەیە، لە هەمووشی خراپتر ئەوەیە ئەو دوو وڵاتە لە ناو وڵاتەکەی خۆیان، ڕێبەرییەکی بەهێز و کارامەیان نیە”.

بوریس جانسۆن تەنیا ماوەی ٦ مانگە بۆتە وەزیری دەرەوەی بریتانیا و ئەو لێدوانەی لە دوو ڕووەوە سەیر و نوێن، یەکەم ئەوەی کە سعودیە هاوپەیمانی کۆنی بریتانیایە و یەکەم مشتەری چەک و چۆڵی ئەو وڵاتەیە و تا ئێستا ئەوە یەکەم جارە بەرپرسێکی ئەو وڵاتە وەها بە ئاشکرا ڕەخنە لە سعوودیە بگرێت، دووهەم ئەوەی کە دۆینێ چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز لە دانیشتنی ولاتانی کەنداو، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پشتیوانیی خۆی بۆ وڵاتانی عەرەبی لە هەمبە رئێران دووپات کردەوە و کوتی دەبێ پێکەوە لە هەمبەر شەڕانخوازییەکانی ئێران لە ناوچەکە بوەستینەوە.

هەڵبەت وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە مەبەستی وەزیری دەرەوە عەرەبستان نەبووە بەڵکوو مەبەستی نەبوونی ڕێبەری لە وڵاتگەلێکی عەڕەبی وەک یەمەن و سووریە بووە.

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی بریتانیا، هەڵوێست و دژکردەوەی توندی ئێرانی لێکەوتەوە و دۆینێ چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە توندی ڕەخنەی لەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی بریتانیا گرت و قسەکانی بە بێ جێ لە قەڵەم دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت