وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕۆژی تووش و دژوارمان لەبەرە

0
812

ڕۆژی کورد: محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتلاعات، ژومارە ٢٦٦٥٢، دڵەڕاوکێی خۆی لە داهاتوو ڕادەگەیێنێ و بەوپێیە کە پێش بینی دەکا، ترامپ هەوڵ بدا خولێکی نوێ لە دانوستان لەسەر بەرجام، لەگەڵ ئێران ڕێکبخاتەوە، دەڵێ: “ڕۆژی تووش و ڕەشمان لە پێشن”.

زەریف دەڵێ: “وابزانم دەوڵەتی ترامپ بیهەوێ دەورێکی نوێ لە دانوستان لەسەر ڕێکەوتننامەی ناوکیی نێوان ئێران و شەش زلهێزی جیهان، بخاتەوە گەڕ. ئەوەش ڕوونە کە نە ئێران و نە ئوروپاییەکان و نە کۆمەڵگای ناودەوڵەتی، خولێکی نوێ لە دانوستان لەمبارەوە قەبووڵ ناکەن، هەر بۆیە ڕۆژی تووش و دژوارمان لە پێشدایە هەرچەند لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووشدا، ڕۆژگەلێکی ساکارمان نەبووە”.

ئەو لیدوان و دڵەڕاکێیانەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە ڕۆژی دووشەممە، تێزرا می، سەرۆک وەزیری بریتانیا لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، گوتی : “دەبێ وشیاری دووپات کردنەوەی کردارەکانی ئێران بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە هەبێ و وشیاری بین”.

سەرۆک وەزیرانی ئیسراییلیش وێڕای پشتگیری کردن لە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، داوای لە وڵاتانی خاوەن بەرپرسیارەتی کرد کە ئەوانیش هەڵوێستی هاوشێوەیان لەهەمبەر ئێران هەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت