وەزیری دەرەوەی ئامریکا: بەڵگەکانی ئیسڕائیل سەبارەت بە چالاکییە ناوکییەکەی ئێران جێگەی متمانە و باوەڕ پێکردنە.

0
863

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیوونی ڕاستەوخۆدا پەردەی لەسەر هەزاران بەڵگەی نەهێنی سەبارەت بە چالاکی ناوەکیی ئێران هەڵدا. مایک پەمپێۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاند بەڵگەکانی ئیسڕائیل سەبارەت بەچالاکییە ناوەکییەکانی ئێران جێگەی متمانە و باوەڕپێکراوە.

ڕۆژی کورد: مایک پەمپێۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراویدا ڕۆژی ۳۰ی ئاپریلی ۲۰۱٨ گوتی: ڕێکەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران لەبری جوانی و ڕاستگۆیی لەسەر بنەمایی درۆ و شاردنەوە بنیادنراوە.

پەمپێۆ ڕایگەیاند ئامریکا لەسەر هێڵە سەبارەت بەو بەڵگە بەدەست هاتووانە. لەدرێژەی نووسینی خۆیدا هەروەها گوتی: ساڵانێکی زۆرە ئێران سەبارەت بە چالاکییە ناوەکییەکانی بە جیهانی گوتووە کە چالاکییەکانی ئاشتیخوازانەیە بەڵام بەو بەڵگانەی کە ئیسڕائیل لەنێوخۆی ئێرانەوە بەدەستی هێناوە نیشاندەدات کە ئێران درۆی کردووە و ڕاستی کارەکانی نەگوتووە.

بێنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی ئاپریلی ۲۰۱٨ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیوونیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە کۆماری ئیسلامی هەرواخەریکی درووستکردنی چەکی ناوەکییە.

قسەکانی نەتانیاهوو دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە لەگەڵ وەزارەتی تەناهیی و بەرگری ئەو وڵاتەدا دێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بە نیشاندانی هێندێک بەڵگەی نەهێنی گوتی، ئێران دوای ڕێکەوتنامەیی ناوکیی وزەخانەکانی خۆی ڕاگواستووە بۆ (شوورئاوا) و لەوێ بە نەهێنی درێژە بە چالاکییە ناوەکییەکانی خۆی دەدات.
هەرلەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە ۱۰۰ فایلی نەهێنیمان لەلایەن کە ئەو ڕاستیە دەردەخەن کۆماری ئیسلامی خەریکی درووستکردنی کڵاوەی ناوەکییە.

نەتانیاهوو بە نیشاندانی زۆریک فایل و سیدی گوتی: ئیسڕائیل توانیوویەتی لە هێرشێکی زانیارییە بەدەستهێناندا زیاتر لە ۵۵ هەزار لاپەڕە و ۵۵ هەزار فایلی دیجیتاڵی سەبارەت بە پڕۆگرامە ناوکییەکەی ئێران بەدەست بێنێت کە هەمووی لە ۱٨۳ سیدی دایە.

نەتانیاهوو لە قسەکانیدا گوتی: ئێران لە پڕۆژەیەک بەناوی (عیماد) بە شێوەی نەهێنی خەریکی درووستکردنی چەکیی ناوەکییە و درێژە بە چالاکییە ناوەکییەکانی خۆی دەدات.

نەتانیاهوو ئێرانی بە درۆزن تاوانبار کرد سەبارەت بە پڕۆگرامە ناوەکییەکەی و ئەو ڕێکەوتنەی بە خراپترین ڕێکەوتن ناوزەدکرد. سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە بەرەبەری بڕیاری تڕامپ سەبارەت بە مانەوەی ئامریکا لەو ڕێکەوتنەدا گوتی سەرۆک ترامپ بڕیارێکی زۆر ژیرانە دەدات.

ئێران سەبارەت بە هەبوونی چەکی ناوکیی درۆی کردووە. سەد هەزار فایلی نەهێنی نیشاندەری ئەوەن کە ئەوان درۆیان کردووە، هەروەها دوای ڕێکەوتنی ناوکیی ئەوان توانایی درووستکردنی چەکیی ناوکیی خۆیان هەرڕاگرتووە، ئێران دەبووایە ساڵی ۲۰۱۵ زانیاری تەواوی لەبارەیی چالاکییە ناوەکییەکانی بەدەست ئاژانسی وزەیی ناوکییەوە بدابایە کە لەوێشدا هەر درۆکردووە، لە کۆتاییدا ئێران بە گشتی لەم ڕێکەوتنەدا درۆی کردووە.

نەتانیاهوو هەروەها گوتی: ئێمە ساڵانێکە دەزانین کە ئێران بەشێوەی نەهێنی خەریکی درێژەدانە بە چالاکییە ناکییەکانی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نەهێنی بەناوی (طرح آماد).
ئێمە دەتوانین ئەوە قسەیە بسەلمێنین کە ئەو پڕۆژەیە، پڕۆژەیەکی تەواوە بۆ تاقیکاری ناوەکیی. هەروەتر دەتوانین ئەوەش بسەلمێنین کە کۆماری ئیسلامی تەواوی بەرنامەکانی پڕۆژەی ( ئاماد)ی شاردۆتەوە بۆ ئەوەی هەرکاتێ ویستی درێژە بە درووستکردنی چەکی ناوکیی بدات.

بەپێی قسەکانی نەتانیاهوو، ئەو بەڵگانەی کە بەدەستیان هێناوە نیشاندەری ئەوەن کە ئێران خەریکی درووستکردنی پێنج کڵاوەیی ناوەکییە کە هێزی هەرکامەیان بەرامبەرە بە ۱۰ تۆن TNT.

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل گوتی کە ئەو بەڵگانەیان گەیاندووەتە دەست ئاژانسی وزەیی ناوکیی و ئامریکا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.