وەزیری داد ـی ئێران: لە بەربەرەکانی لەگەڵ گەندەڵی ئەخلاقیدا لە کورتیمان داوە

0
791

ڕۆژی یەکشممە ١٨ی ڕێبەندان، مستەفا پوورمحەممەدی، وەزیری داد ـی ئێران لە “کۆبوونەوەی نەتەوەیی مافی شارۆمەندی” گوتی: “دەبێ بڵێم لە بەربەرەکانی لەگەڵ گەندەڵی ئەخلاقیدا لە کورتیمان داوە و شکستمان خواردووە.

ناوبراو هەروەها گوتی: “دەبێ قەبووڵی بکەین کە لە لەبەرچاوگرتنی مافی شارۆمەندیدا بە چاکی نەجووڵاوینەوە و وای لێهاتووە ئەگە رکەسێک هەبێ لە کۆمەڵگای ئێراندا لاڕێی نەکردبێ دەبێ میداڵی بدەینێ”.

پوورمحەممەدی هەروەها گوتیشی: لە چارەسەری کێشەکاندا دەبێ سەرەتا بێکاری و گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکان لە ڕیزی یەکەم دابن، ئێمە کێشەی زۆری وەک بێکاری و گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکانمان هەیە کە دەبێ ڕێکیان بخەین و دوای سڕینەوەی ئەو کێشانە بیر لە کێشەی تری وەک مافی قەزایی و سیاسی بکەینەوە”.

شایانی باسە کە ڕێکخراوی “ڕوونکردنەوەی ناونەتەوەیی” لە دواتری ڕووداوی ڕاپۆرتی خۆیدا، وڵاتی ئێرانی وەک یەکێک لە پیسترین وڵاتەکانی ناوچە لەو ڕوانگەوە ڕاگەیاند.

شایانی باسە کە وڵاتی ئێران لەگەڵ کێشەی گەورە ڕووبەڕوویە و لە هەمان کاتیشدا ڕێژەی لە سێدارەدان و بەتایبەتی لە سێدارەدان بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە لە برەو دایە و بەو هۆیەشەوە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەرکۆنەی ئێرانیان کردووە.

لە هەمان کاتێشدا خۆکوژی لە ئێران بەتایبەتی لە نێوان ئافرەتان و قوتابیان بەرەو زیادبوون چووە.

لە سەرانسەری ئێران، لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەو ساڵدا، ١٣ قوتابی خۆیان کوشتووە.

کارناسان کێشەی ئابووری و دۆخی نالەباری ئابووری بە هۆکاری زیادبوونی خۆکووژییەکان دەزانن و بە پێی ئامارەکان تەنیا لە ئێران ٥ ملیۆن بێکار هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.