وەزشوانێکی کورد، میداڵەکەی پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدانی شەوی یەڵدا کرد

0
668

ڕۆژی کورد: وەرزشوانێکی لاو و سەرکەوتووی کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوی “ژیار کتابی” بە مەبەستی هاوخەمیی لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دێموکرات و مەحکوومکردنی کردەوەی تیرۆریستیی، میداڵەکەی خۆی پێشکەش بە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدانی شەوی چلەی بەردەم قەڵای دێموکرای لە کۆیە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردستان و کورد، “ژیار کەتانی” ئەو میداڵەی  لە بواری وەرزشی “وشوو، کۆنگ‌فوو”، لە کێبەرکییەکانی جیهانی بە دەستی هێناوە.

شەوی چلە (یەڵدا)ـی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی هاتنە ئارای دوو تەقینەوەی تیرۆریستیی دوابەدوای یەکدا لەبەردەم قەڵای دێموکرات لە کۆیە، ٥ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ٢ ئەندامی ئاسایشی هەرێم، گیانیان لە دەست دا و شەهید بوون.

تا ئێستا بەپێی ڕاگەیێندراوی ئاسایشی هەرێم، ٢ کەس لەو پێناوە دەستبەسەربوون و کەسێکی تاوانباریش ڕای کردووە و چۆتەوە ئێران، بەڵام حیزبی دێموکراتی کوردستان، تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەمبارەوە نەداوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت