وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕوو لە هاووڵاتیانی: نەکەن سەفەر کەن بۆ ئێران

0
573

ئەوڕۆ هەینی ٩ی ڕێبەندان، ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە بەشی ئاگادارییە گەشت و گوزارییەکەی خۆیدا هاووڵاتییە ئەمریکاییەکانی ئاگادار کردووە کە نەکا سەفەر بکەن بۆ ئێران و بیر لە مەترسییەکانی نەکەنەوە .

لەو راگەیێندراوە وریاکەرەوەیەدا هاتووە کە سەرجەم ئامریکاییەکان و بەتایبەتی ئەوانەی کە دوو نەتەوەیی واتا ئێرانی – ئامریکایین، دەبێ ئاگادار بن کە لە ئەگەری چوونیان بۆ ئێران، مەترسی یەکجار زۆری گیران و دەست بە سەربوونیان هەیە.

ئەو ئاگاداری لە کوت و پڕەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا بە هاووڵاتیانی لە دوای ئاڵوگۆڕی و زیندانی بە زنیدانی حەوتووی ڕابردووی نێوان ئێران و ئامریکا و ئازاد کردنی چواری کەسی ئێرانی-ئامریکایی زیندانی لە ئێران، بڵاو بۆتەوە کە زۆرێک لە چاوەدێرانی سیاسی بە شانۆیەکی سیاسی و گەمەیەک بۆ پێکهاتن لەسەر پرسی وزەی ناوکیان وەسف کرد.

شایانی ئاماژەیە کە بە هۆی ئەوەی کە لە دوای داگیر کردنی سەفارەتی ئێران لە لایەن خوێندکارانی ڕێرەوی خومەینی لەسەرەتای شۆڕشی ئێراندا، وڵاتی ئامریکا لە ئێران کۆنسوولگەری و سەفارەتی نییە هەر بۆیەش ناتوانێت گیان و ژیانی هاووڵاتییەکانی لە ئێران بپارێزێت.

شایانی ئاماژەیە کە دوکتور عەبدووڕرەحمان قاسملوو، ڕێبەری ناوداری کورد و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەر ئەو کات داگیر کردن و دەست بەسەر داگرتن بەسەر سەفارەتی ئامریکا لە ئێرانی مەحکووم و شەرمەزار کرد.

آمریکا در ایران سفارتخانه وکنسولگری ندارد و به همین دلیل نمی‌تواند امنیت شهروندانش را در خاک ایران تامین کند.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.