وەزارەتی ئیتلاعات کتێبێکی لەژێر ناوی “حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران” چاپ و بڵاو کردەوە

0
1143

ڕۆژی کورد: ناوەندی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی سیاسی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامیی ئێران، کتێبێکی بۆ چەواشەکردنی مێژووی حدکا لەژێر ناوی “حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران”دا چاپ و بڵاو کردەوە.

دوابەدوای بانگەوازی حیزبی دیمۆکرات بۆ “دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری” و “دەستپێکی قۆناغێکی نویی خەبات” دەزگا تەبلیغاتییەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، بە چەندین شێوەی تایبەت هەوڵێکی نوێ‌یان بۆ ڕەش کردن و چەواشەکردنی مێژووی حیزبی دێمۆکرات دەست پێکردووە.

ئەو کتێبە کە لەلایەن “مەحموود نادری”یەوە نووسراوە، و لەسەرەتای دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتەوە هەتا ئێستا بە قەڵەمی نووسەر بە شێوەیەکی “ناواقعی و چەواشەکارانە” مێژووی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی شڕۆڤە کردووە.

گەورەترین بەشی ئەو کتێبە بۆ چەواشەکردنی مێژووی حیزبی دێمۆکرات و کەسایەتیی دوکتور قاسلوو لە دوای شۆڕشی ٥٧دا تەرخان کراوە.

“نووسەر” لەو کتێبەدا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران بە هەڵگیرسێنەری شەڕ لە کوردستان تۆمەتبار دەکا و بە بەشێک لە ڕووداوە بە ئێش و ژانەکانی مێژووی سیاسیی ئێران لەقەڵەمی ئەدات.

بڕیارە ئەو کتێبە لە پێشانگەی کتیبی ئێرانیشدا بەشێویەکی بەرین و بە نرخێکی هەرزان بڵاو بکرێتەوە. ئەو ناوەندە کە ساڵی ٦٧ دامەزراوە، هەتا ئێستا ١٦ کتێبی لە ١٥٠ هەزار نوسخەدا چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

ئامانجی سەرەکیی ئەو ناوەندە، بەلاڕێدا برنی مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و گەلانی دیکەی ئێران، چەواشەکردنی راستییەکان و داماڵینی تاوانکارییەکان لە ملی ڕژیم لەمەڕ کوشتار و لەدار دانی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی بووە.

شایانی ئاماژەیە کە لەماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتژییەکانی حدکا، پەرتووکێکی بەناوی “عقل سیاسی ایرانیها و هویت خواهی کردها” چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.