وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕەخنە لە پێشێلکردنى مافى مرۆڤ لە ئێران دەگرێت

0
552

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆى سەبارەت بە ڕەوشی مافى مرۆڤ لە ئێران ئاماژە بە زۆر خاڵ دەکات کە تێیدا حکومەتى کۆمارى ئیسلامى مافەکانى مرؤڤى پێشێل کردوە.

لەو ڕاپۆرتە دا هاتوە کە  نەبونى هەڵبژاردنى ئازاد و دادپەروەرانە ونەبونى ئازادیە مەدەنیەکان و لە سێدارە دانى مێردمنداڵان تەنانەت هەندێک جار کە تاوانێکى وا گەورەشیان نەکردوە لە گرنگترین بابەتەکانى خرابى ڕەوشی مافى مرۆڤ لە ئێران هەژمار دەکرێت.

هەروەها لە درێژەى ئەو ڕاپۆرتە دا وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا باس لە هەڵئاوردنى مافەکانى ژنان و کەمینەکانى قەومى و دینى  و هاوڕەگەزبازەکان و نەبونى ئازادى سیاسی و بەیان لە ئێران دەکات.

شایانى باسە ئێران لە هەموو ڕاپۆرتەکانى نێودەوڵەتى ڕیکخراوەکان ووڵاتەکان دا بە خرابترین وڵات لە ڕۆى مافى مرۆڤ هەژمار دەکرێت. بەڵام ئەو چەندە لەسیاسەتى دەرەوەى وڵاتانى ڕۆژئاوا بەرانبەر ئێران  کاریگەریەکى ئەوتۆ نیە بەڵکو بەردەوان سەنگی بەرژەوەندى ئابورى گرانی دەکات .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.