وەرزشکارێکی کورد میداڵی زێڕی کێبڕکێیەکانی ڕووسیەی بە دەست هێنا

0
1363

یوونس ئیمامی زۆرانبازی کرماشانی خەڵکی شارستانی هەرسین لە کێبڕکێیە نێونەتەوەییەکانی کورکینی ڕووسیە میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.

یوونس ئیمامی لە کێشی ٦٥ کیلۆیدا لەم کێبڕکێیە بەشداری کردبوو و تەواوی ڕکابەرەکانی لە وڵاتانی ژاپون و موغولستان و ئوزبەکستانی بەزاند بوو و وەکوو سەر گرووپ چووەتە فیناڵ و لە فیناڵیش ڕکابەری ڕووسی بە ٥ لەسەر ١ بەزاند و میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.

جێگەی ئاماژەیە ئەم وەرزشوانە هەرسینییە لە گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە کێبڕکێیەکانی لاوانی جیهان لە فەنلاند توانی پلەی سێهەمی جیهان بە دەست بیهێنێت.

هەروەها ئەم زۆرانبازە کوردە لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، توانی لە کێشی ٤٦ کیلۆیدا لە ڕووسیە میداڵی بورونز بە دەست بیهێنێت.

سەرچاوە: کوردستان میدیا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.