وێنەی بەشێک لە ترۆمبیلە خۆکوژییەکانی داعش لە موسڵ

0
1082

ڕۆژی کورد: ڕێک ٩ ڕۆژ بەر لە ئێستا، حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چووە موسڵ و سەرکەوتن بە دژی داعش و ئازادکرانی شارێک کە ٣ ساڵ پێش ئەوە خودی ئەرتەش و هێزەکانی عێراق ڕادەستی داعشیان کرد، ڕاگەیاند.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، وێنەی بەشێک لە ترۆمبیلە خۆکوژییەکانی داعشی بڵاو کردۆتەوە کە لەو شارە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەو ترۆمبیلانە بەرهەمهێنراوی خودی گرووپی تیرۆریستیی داعشن.

لەوانەیە لە خۆمان بپرسین، چما کورد هەتا ئێستا بەو هەموو هێز و حیزب و لایەنەوە کە هەیەتی و تەنانەت لە بەشێکی ئەوا بەرەو سەربەخۆیی باڵی گرتووە، بیری لە بەرهەمهێنانی کەرستەی شەڕی خۆماڵی نەکردۆتەوە؟

بێ گومان کورد هێزی هزری و مرۆڤیی باشتر لەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەشی لەم بارەوە هەیە، بەڵام ئەوەی کە چما کورد ئەو ئیرادەیەی نیە، جێگای پرسیارە.

هێزەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەوا ٢٥ ساڵە لە کوردستانی باشوور بە چەشنێک لە چەشنەکان لە گەمارۆ دان، هەڵبەت ئاشکرایە کە زۆر جار هەوڵی چەک کرانی هێمنانەشیان بەتایبەت لەلایەن میوانەکانی ئێستای تارانەوە دراوە، بەڵام گەلۆ ئایا نەدەکرا لەو ماوە دوورودرێژەدا بیر لە کارێکی وسا بکەنەوە؟ یان گەلۆ کورد تەنیا بیر لە کورسی دەکاتەوە و ….

تکایە بۆ ڕەخنەگرتن و هێرش کردنە سەر ئەو بابەتە، وەک هەمیشە مەکەونە پەلەقاژە، مەبەستمان وێکچوواندنی حیزبە کوردییەکان لەتەک هێزێکی نگریسی تیرۆریستی، نیە. بەڵام هەموویان لە دوو بابەتدا یەکەن، یەک: هەموویان ڕێکخراون. دوو: هەموویان پێویستییان بە کەرستەی چەک هەیە. ئەوەی وا لە یەکترییان جیا دەکاتەوە، ئامانجەکەیانە کە ئامانجی ئێمەی کورد نەتەوەیی، مرۆڤانە و ئەقڵ پەسەندە و مافێکی ڕەوایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت