وێنەی ئالانی کورد، وەک هێمای پشتگیری لە یەکسانی و مافی مرۆڤ چووە سەر دراوی وڵاتی فینلاند

0
1161

ڕۆژی کورد:  وڵاتی فینلاند بە بۆنەی سەدەمین ساڵوەگەڕی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە، دراوێکی نوێی داوەتە دەر کە لەسەری وێنەی ئالانی کورد، منداڵی کوردی کۆچبەری کوردستانی ڕۆژئاوا کە لە ڕێگای گەیشتن بە هەندەران لە ناو دەریا خنکا.

ڕاگەیێنەکانی وڵاتی فینلاند لەمبارەوە ڕایانگەیاندووە کە ئامانج لە دانانی وێنەی ئالانی کورد لە سەر دراوی ئەو وڵاتە بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە بایەخەکانی یەکسانی و بەرانبەری و مافی مرۆڤ، لەسەر دراوی ئەو وڵاتە، داندراوە.

لەو وێنەیەدا جەستەی خنکاوی ئالانی کورد لەسەر دەستی سەربازێکی تورک دەبیندرێ.

ئالانی تەمەن سێ ساڵان خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا و شاری کوبانی بوو، کە تا ئێستا بە دەیان شێوە لە دەیان وڵاتی جیهان بووە بە هێما.

پێشتریش پرۆفیسۆر و که‌سایه‌تی هونه‌ری به‌ناوبانگی فینله‌ندی Pekka Jylhä له‌ شاری هێلسینکی په‌یکه‌رێك بۆ ئایلان کوردی دروست کرد.

ئەو پرۆفیسۆرە (پێککا ییلها)، له‌مەڕ بیرۆکه‌ی دروست کردنی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ ڕۆژی هەینی ٤ی مارس،  بۆ میدیاکانی فینله‌ندی دوا و گوتی: ” به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك چه‌ندین کاره‌ساتی دڵته‌زین ڕویانداوه‌. له‌وانه‌ به‌له‌مێکی کۆچبه‌ران ژێر ئاو ده‌که‌وێت که‌ به‌ نیازبون له‌ ڕێی ده‌ریاوه‌ ڕوبکه‌نه‌ وڵاتی یۆنان ودوای ڕوداوه‌که‌ وێنه‌ی منداڵێکی بچوك که‌ ناوی ئایلان کوردیه‌ به‌ خنکاوی له‌سه‌ر یه‌کێك له‌ که‌ناره‌کان له‌ لایه‌ن میدیاکانه‌وه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌. بینی ئه‌و دیمه‌نه‌ تراژیدیایه‌ زۆر پەرۆشی کردم و هه‌ستم به‌وه‌ کرد که‌  ده‌ربڕینی خه‌م و ماته‌مینی تەنیا، بۆ ئه‌و کاره‌ساته‌ به‌س نیه‌ به‌ڵکو به‌لامه‌وه‌ گرنگتر ئه‌وه‌بو که‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ خۆم سه‌رقاڵی دروست کردنی پێکه‌رێكی شایسته‌ بۆ ئایلان کوردی بکه‌م به‌ ناوی ( تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ریا ئازادی ده‌کات). Kunnes meri hänet vapauttaa .

شایانی ئاماژەیە کە په‌یکه‌ری ئالان کوردی، ئێستا له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌یه‌: شاری هێلسینکی گه‌له‌ری کۆنتێمپۆڕاڕی Helsinki Contemporary -galleria.

لە هەمان کاتدا دوو هونەرمەندی ئاڵمانی بە ناوەکانی ئۆگرتس سێن و یوستووس بێکر، وێنەی ئالانی ـی کوردیان لەسەر پردی ڕووباری فرانکفۆرت کێشاوە.

ئەو دوو هونەرمەندە، لەسەر پردی ڕووباری فرانکفۆرت، شوێنێک کە وێنەکە لە چەند لای جیاوازەوە دەبیندرێت و بەردەوام تیشکی خۆری لێدەدا و بینەرێکی زۆر دەتوانن ئەو وێنەیە ببینن، وێنەی ئالان ـی کوردییان کێشاوەتەوە.

وێنەکە بە قەوارەیەکی گەورە کێشراوەتەوە و لە هەموو شوێنێکەوە بە جوانی دەبیندرێت. یەک مانگی خایاندووە تا ئەو دوو هونەرمەندە، نیگاری ئالان ـی کوردی بکێشنەوە.

هەروەها ئێوارەی 21 -02-2016 لە پارکی ئازادی سلێمانی، پەیکەری ئایلان (ئالان) کوردی لە پارکی شانەدەری سلیمانی پەردەی لە سەر لابرا. پەیکەری ئالانی کورد لە لایەن پەیکەر ساز و هونەرمەندی کوردستانی باشوور، بەختیار هەڵەبجەیی درووست کراوە.

ئالان کوردی (لە سەرەتادا بە ئایلان کوردی ناوی لە ڕاپۆرتەکاندا ھێنرا) (٢٠١٢ – ٢٠١٥) کوڕێکی تەمەن سێ ساڵی کوردی ڕۆژاوای کوردستان(سووریا) بوو، کە بووبوو بە مانشێتی زۆرینەی میدیاکانی جیھان دوای خنکانی  لە دەریای ناوین، وەک بەشێک لە قەیرانی کۆچبەرە سوورییەکان. وێنەی لاشەی منداڵەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووس نیلووفەر دەمیر گیرا و بەخێرایی لە جیھاندا بڵاوبوویەوە، کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە. لەبەرەوەی خێزانی ئالان کوردی ھەوڵیان دابوو بگەن بە کەنەدا، مردنەکەی لەگەڵ قەیرانی کۆچبەران بووە یەکێک لە بابەتەکانی ھەڵبژاردنی گشتیی ٢٠١٥ی کەنەدا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت