ڕۆژی کورد: “سه‌جاد زولفه‌قاری” وێنەگەری ئیلامی توانیی لە فستیڤاڵی وێنه‌گریی گراداس کە له ژێر چاوه‌دێری فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی هونه‌ری وێنه‌گری (فیاپ) له پێنج به‌ش و له شاری مۆنته‌نگرۆ به‌ڕێوه‌چوو، میداڵیای زێڕی بۆخۆی مسۆگەر بکات.
ئەو فستڤاڵە لە پێنج بەشی هونەریدا بەڕێوە چوو و له به‌شی بابه‌تی “ژن”دا سه‌جاد زولفه‌قاری توانیی پله‌ی یه‌که‌می ئه‌م فستیڤاڵه بۆخۆی تۆمار بکات.
بەپێی لێدوانی زوولفەقاری بۆ هەندێ سەرچاوەی ناوخۆیی، نزیک بە ١٨ هەزار بەرهەم لە ٤٠ وڵاتی جیهانەوە بۆ ئەو فستڤاڵە ڕەوانە کرابوون کە دوای چەند قۆناغ دادوەریی جیاجیا، بەرهەمە هەڵبژێردراو و براوەکان لە پێشانگەی هونەر دیدەییەکانی گراداری باژێڕی مونتنێگرۆ، پێشان دران.