وێبسایتەکانى وەزارەتى دەرەوەى ئێران هەک کران

0
505

نزیکەى ٥٠ وێبسایتى  وەزارەتى دەرەوەى ئێران  لە لایەن گروپێکى هەکێر کە خۆیان بە هەکێرەکانى عەرەبستانى سعودى ناوەزد کردوە هەک کران .

وێب سایتى Zone-h کە سایتە هەک کراوەکان تۆمار دەکات ژمارە و ناوى ئەو وێبسایتانەى وەزارەتى دەرەوەى ئێران   کە هەک کراون لە ڕاپۆرتێکى خۆى دا ئاماژەى پێداوە.

شایانى باسە یەکێک لە شەڕە مودیرنەکانى دونیاى ئەوڕو شەڕى سایبێرى واتە هێرش کردنە سەر داتاو زانیارى کۆمپیوتەرى وڵاتەکانە کە دەبێتە هۆى زیانى زۆر و هەریوک لە وڵاتەکانیش بەشێک  لە بودجەى لەشکرى خۆیان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.