وڵامی ترامپ بۆ ڕوحانی: باشتر وای ئاگای لە خۆی بێ

0
1031

ڕۆژی کورد: دانڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە هەمبەر قسەکانی حەسەن ڕوحانی گوتی “باشتر وایە ئاگای لە خۆی بێ”.

بەپێی هەواڵی فاکس نیوز، ترامپ، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران لە ناو فڕۆکەی تایبەتیی خۆیدا و لە وڵامی ئەو پرسیارە کە “وڵامی ئێوە بۆ حەسەن ڕوحانی کە ئەمڕۆ گوتوویەتی هەر کەس هەڕەشە لە ئیران بکا، پەژیوان دەبێتەوە، چیە؟” گوتی: “ئەو باشترە ئاگای لە خۆی بێ”

حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانی ڕۆژی هەینیی خۆی لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی بەهمەندا گوتی: “هەر وڵاتێک هەڕەشە لە ئێران بکات، خۆی پەژیوان دەبێتەوە و خەڵکی ئێران لە هەمبەری دەوێستنەوە”.

ڕوحانی هەروەها گوتبووی: “هەر کەس بە زمانی گەڤ و هەڕەشە لەگەڵ نەتەوەی ئێمە قسە بکات، نەتەوەی ئێران پەژیوانی دەکەنەوە”.

پێشتریش عەلی  خامنەیی لەمەڕ قسەکانی ترامپەوە گوتبووی: “ئەو کابرایە دەیهەوێ ئێمە بترسێنێ بەڵام تاران لە هەڕەشە ناترسێ”.

وتەبێژی کۆشکی سپیش لە وڵامدا گوتبووی: “مەلاکانی ئێران لە داهاتوودا تێدەگەن کە ئەو سەرۆک کۆمارە نوێیەی کە هاتۆتە سەر کار، هەروا بێ خەم دانانیشێ کە ئێران بەو لەخۆدەرچوونانەی خۆی، کەلێن بخاتە ڕێکەوتننامەی بەرجامەوە، بەڵکوو کردەوەی گونجاو دەگرێتە بەر”.

قسەکانی خامنەی و حەسەن ڕوحانی و چەند بەرپرسێکی تر لە وڵامی ئەو لێدوانانەی ترامپە کە ڕوو بە ئێران نووسی: “ئێران خەریکە یاری بە ئاگر دەکا، من ئۆباما نیم لێیان خۆش بم”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت