وشک بوونى گۆڵى ورمێ مەترسی دەخاتە سەر ژیانى ١٤ ملیۆن کەس

0
1527

خەلیل ساعی نوێنەرى ئەنجومەنی بوژانەوەی گۆڵى ورمێ لە تەورێز لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ ڕێکخراوەکانى مەدەنى ڕایگەیاندکە ئەگەر بێت و گۆڵى ورمێ بەتەواوى وشک ببێت ئەوا مەترسی تەندروستى دەکەوێتە سەر ژیانى ١٤ ملیۆن کەس .

ساعی لە قسەکانیدا باسی لەو مەترسیانە کرد و  ئاماژەى بە ئەگەری ساز بوونی گەردەلولێکی خوێ کرد کە لەوانەیە کاریگەرىیەکانى بگاتە تاران.

ناوبراو هەروەها لە درێژەى وتەکانى دا گوتى رێژەى بەرز بوونی ئاو لەگەڵ ساڵانى پێشو دا ٨ میتر کەم بۆتەوە و ئاوەکەشى لە ٣٢ ملیار مترى سێ جا بۆ ٢،٢ ملیارمترى سێ جا کەم بوتەوە.

ساعى یەکیک لە هۆکارەکانى وشک بوونى گۆڵى ورمێ دواى وشکەساڵی،  زیاد بونى ناوچەى کشت و کاڵ لە ٣٠٠ هەزار هێکتار بۆ ٥٠٠ هەزار هێکتار زانى .

ناوبراو هەروەها گوتی بە پێى ئەو پلانەى کە لە سەرى کار دەکەن لەو بروایەدایە کە دواى ٨ ساڵى ترگۆڵى ورمێ دیسان وەک خۆى لێدیتەوە بەلام پێویستى بە گۆڕان لە سیستمى ئاودیرى کشت و کاڵى دا هەیە .

شایانی باسەکە هەرچەند بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی باس لە دووبارە ژیانەوەی گۆلی ورمێ دەکەن. هەواڵەکان باس لە کەم ئاوی لە قووڵترین شوێنی گۆلی ورمی و مەترسی وشک بوونی یەکجارەکی ئەو گولەی خۆرهەڵاتی کوردستان و گەورەترین گۆلی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.