وردەکاریی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران

0
782

ڕۆژی کورد: لە دوای هاتنە سەر کاری دۆناڵ ترامپ وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا، تا ئێستا دوو جار، گەمارۆی نوێ بەسەر ئێران و کۆمپانیا و کەسی مامەڵە و دانوستانکار لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا سەپاوە.

لە بەرانبەردا کۆماری ئیسلامیش، ١٥ کۆمپانیای ئەمریکای بە تاوانی دانوستان لەگەڵ ئیسراییل خستە ناو گەمارۆکانی خۆی کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی بڵاو بۆوە.

کۆمای ئیسلامیی ئێران هەروەها ھەڕەشەی گەمارۆ خستنەسەر ھێزی سەربازی و سوپای ئەمریكا دەكات.

لە دوایین گەمارۆی ئەمریكا بۆ سەر ئێران کە ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەشەممە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوبۆوە، سەرجەم چالاكی و بەرنامە موشەكییەكانی ئێران دەخرێتە ناو لیستی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانەوە.

بەپێی پرۆژەیاسای نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ھەوڵەكانی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ كەرەستە و تەكنۆلۆژیای پەیوەست بە مووشەكە بالیستیكییەكان دەکەونە ژێر گەمارۆ و ئەو پرۆژە یاسایە لە 9 خاڵدا پێشێلكارییەكانی ئێران و ھەوڵەكانی لە بواری چالاكییە ئەتۆمییەكانیدا دەخاتەڕوو.

ئەو پرۆژەیاسایە کە لەلایەن نوێنەرانی کۆماریخواز و دێموکراتەوە ئامادە کراوە،  لە بەشی یەكەمدا ئێران بە درووستكردنی مووشەكی باليستیك و پێشێلكردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكان و ھەڕەشە لە ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی تۆمەتبار دەكات, داواش لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات, بڕیاری جددی لە بەرامبەر كڕین و فرۆشتنی چەكی سەربازیی لەلایەن ئێرانەوە دەربكات.

لە بەشێكی دیكەشدا ئاماژە بە سیاسەتەكانی ئەمریكا بۆ رێگرتن لە درێژەدان بە دروستكردن و تاقیكردنەوەی مووشەكی ھەڵگری كڵاوەی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دەكات و داوا لە دەسەڵاتی بەڕێوه‌بەری كۆنگرێسی ئەمریكا دەكات، لێكۆڵینەوە لە كەیسی ئەو كەسایەتی و كۆمپانیا ئێرانی و خارجییانە بكەن كە ھاوكاریی بەرنامە مووشەكییەكانی ئێران دەكەن.

راپۆرتی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێرانیش، بەشێكی ديكه‌ی ئەو یاسایەیە كە تایبەتە بە خستنەڕووی راپۆرتی ورد لە بارەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران لە چوار چێوەی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی. لەكۆتاییشدا دەسەڵاتی دەركردنی یاسا و بڕیاری تایبەت بە گەمارۆكان دەداتە كۆنگرێسی ئەمریكا.

دانۆڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بۆ دووهەمین جار، هۆشداری دا بە ئێران و گوتی: “ئێران یاری بە ئاگر دەکا”.’

ترامپ لە تویتی لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تویتێر نووسیبووی: “ئێرانیەکان نازانن سەرۆک ئۆباما چەندە لەگەڵیان دلۆڤان بوو و ڕێزیان نەگرت، من وانیم”.

دۆناڵد ترامپ، ڕۆژێک بەو لەویش ڕایگەیاندبوو کە هەر هەموو بژاردەکان لە هەمبەر ئێران لە سەر مێزن و هیچ لا نەچووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت