وتەبێژی نوێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی: ئامریکا لە بواری بەربەرەکانی لەگەڵ داعش ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتێکە

0
719

ڕۆژی کورد: شان سپایسێر، وتەبێژی نوێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە یەکەم دانیشتنی ڕۆژنامەوانیی خۆی، باسی لە ئامادەبوونی ئامریکا بۆ هاوکاری و عەمەلیاتی هاوبەش لەگەڵ ڕووسیە لە سووریە کرد و گوتی ترامپ ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ هەر وڵاتێکی بیانی کە بەڵێندەر بێ بە تێکشکانی داعش، هاوکاری دەکەن.

بەر لەو لێدوانە، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە هەواڵی بەڕێوەچوونی عەمەلیاتێکی هەوایی هاوبەشی نێوان ڕووسیە و هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەریی ئەمریکا لە سووریەی بڵاو کردبۆوە.

ترامپ لە پەیوەندیی تەلەفوونیی خۆی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر، بەڵێنی بەو وڵاتە داوە تا لە هەمبەر تیرۆریسم، هاوکارییان بکات.

بە گوێرەی لێدوان سپایسێر، بەپێی یەکێک لەو فەرمانانەی کە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن ترامپەوە واژۆ کراوە، بودجەی ئەمریکا بۆ یارمەتی دان بەو کۆمپانیا دەرەکیانەی کە لە بواری لەناوبردنی تۆرەمە چالاکن، دەبڕدرێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت