وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران: لاچوونی سێدارە زیان بە وڵات دەگەیێنێ

0
1569

غوڵامحوسێن مۆحسنی ئێژەییە، وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران، لە وڵامی گەڵاڵەی ٧٠ کەس لە نوێنەرانی پارلمانی ئێران بۆ گۆڕینی سزای لەدار دان بۆ تاوانبارانی ماددەی هۆشبەر گوتی: “بەڕای من نابێ بەربەرەکانی لەگەڵ مادەی هۆشبەر خاو ببێتەوە، نابێ قاچاقچێکانی ماددە هۆشبەرەکان و وردەفرۆشەکان هەست بە ئاسوودەیی بکەن”.

ناوبراو گوتی: ئەگەر لە دۆخی ئێستادا واز لە لەدار دان بێنین، وڵات زیان دەکات.

حەڤدەی سەرماوەزی ئەو ساڵ زیاتر لە ٧٠ نوێنەری پارلمانی ئێران گەڵاڵەیەکیان بۆ لابردنی سزای لەدار دان بۆ تاوانکارانی ماددەی هۆشبەر دا بە پارلمانی ئێران.

ئەو دژایەتییەی ئێژەیی بەو گەڵاڵەیە لە کاتێک دایە کە جەواد لاریجانی سکرتێری ستادی مافی مرۆڤی دەزگای دادوەری ئێران، ٧ی بەفرانباری ئەو ساڵ باسی لە ئەگەری گۆڕانکاری لە سزای لەداردان بۆ تاوانبارانی بەشی ماددە هۆشبەرەکان دابوو و گوتبووی: جێگای خۆیەتی کە دووبارە ڕوانینەوەیەکمان بەسەر ئەو چەشنە لە دار دانانەدا هەبێ.

شایانی باسە کە چاوەدێرانی کار و باری ئێران و هەروەها ڕێکخراوەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێراندا، لەداردانەکان نەیانتوانیوە ڕێژەی فرۆش و کێشان و جۆری ماددە هۆشبەرەکان لە ئێراندا کەم بکەنەوە، بە پێچەوانە لەدار دانی ئەو کەسانە دەبێتە هۆی دووبارە بەرهەم هێنانەوەی حەز و مەیل بە کوشتن و کوژرانەوە لە منداڵەکانیاندا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.