وتووێژ و چاوپێکەوتنی نتانیاهوو لە گەڵ جانسۆن و ئیسپێر سەبارەت بە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوین

0
565

ڕۆژی کورد :
بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ بووریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری ئامریکا بەرەو لەندەن وەڕێکەوت. بڕیار وایە نتانیاهوو لە لەندەن سەبارەت بە کاردانەوەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکانیان باس و ڕاوێژ بکەن.

نزیکەی دوو حەوتوو پێش لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پاڕلەمانی لە ئیسرائیل، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە مەبەستی وتووێژ و ئاڵووگۆڕی پێشنیارەکان بەرەو لەندەن پێتەختی وڵاتی بەریتانیا وەڕێکەوت. بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵنێری “دی سایت” بنیامین نتانیاهوو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئەیلوول لە لەندەن لە گەڵ بووریس جانسۆن، هاوتای بریتانیایی خۆی و مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دیدار و وتووێژ پێک دەهێنن. بە پێی وتەی نووسینگەی نتانیاهوو، بڕیار وایە لەم دیدار و چاوپێکەوتنانەدا لە سەر ڕێگاچارەکانی بەرگری لە تێروریزم و دەستدرێژی کردن لە لایەن ڕژیمی ئێران و باروودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتووێژ بکرێت.
هاوکات ڕۆژنامەی ئیسرائیلی “ها.ئارتس” نووسیوەتی کە لەم سەردانە دا نتانیاهوو سەبارەت بە هەڕەشە بەکاربراوەکان لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە وتووێژ و ڕاوێژ دەکات. نتانیاهوو پێش بەجێهێشتنی ئیسرائیل سەبارەت بەو وتووێژانە کە بۆ ڕاگرتنی ڕێکەوتننامەی ناوەکی بەرجام لە گەڵ ئێران، لە نێوان ئەو وڵاتە و نوێنەرانی زلهێزە جیهانییەکان لە ئارادایە گوتی : ئێستا کاتی باس و وتووێژ لە گەڵ ئێران نیە، بەڵکوو کاتی بەکارهێنانی گوشارە.
ئەم چاوپێکەوتنە یەکەم دیداری نتانیاهوو لە گەڵ ئەو دوو کەسایەتییە سیاسییە دەبێت لە کاتی وەئەستۆ گرتنی بەرپرسایەتییەکانیانەوە. ڕۆژنامەی “ها.ئارتس” دەنووسێت ـ نتانیاهوو لە گەڵ وەزیری بەرگری ئامریکا سەبارەت بەو بابەتانەی کە ئیسرائیل بۆ وەدەستخستنی باری ئەمنی خۆی پێویستییەتی وتووێژ دەکا ناوبراو لە گەڵ مارک ئێسپێر ڕۆژی سێشەممە ٣ی ئەیلوول وتووێژێکی تەلێفوونییان پێک هێنا و بڕیاریان دا لە لەندەن پێتەختی وڵاتی بریتانیا لە سەر ئەم بابەتە زیاتر بدوێن و وتووێژ و چاوپێکەوتن بکەن. نووسینگەی نتانیاهوو ئەڵێت : سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ٦ی مانگ دوای دیدار و وتووێژەکانی لە گەڵ مارک ئێسپێر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، دەگەڕێتەوە بۆ ئبسرائیل.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.