واشنگتۆن پۆست ڕاپۆرتێکی لەسەر چالاکییە ئابوورییەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران بڵاو کردەوە

0
871

ڕۆژی کورد: باس لە سپای تیرۆریستیی پاسداران و ئاژاوەگێڕییەکانی و دەوری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، لە ڕۆژەکانی کۆتایی دەوڵەتی ئۆباما و نزیک بوونەوەی هاتنە سەر کاری ترامپ، هەر دێت وگەرمتر دەبێت.

ڕۆژنامەی ناسراو و جیهانیی “واشنگتۆن پۆست”، ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکی تەسەل ـدا باسی لە چالاکییە ئابوورییەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمی ئێران کردووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە “سپای پاسداران بۆتە ئیمپراتووریەکی گەورەی بازرگانی و پێش بینی دەکرێ لانیکەم یەک لەسەر چواری ئابووریی ئێرانی لە ژێر دەسەڵات و چاوەدێری دابێ”.

واشنگتۆن پۆست هەروەها باس لە بەهێزبوونی چالاکییە ئابوورییەکانی سپا لە هەشت ساڵ دەسەڵاتی ئەحمەدی نەژاددا کردووە و دەشڵی ئەو چالاکییە ئابوورییانە لە سەردەمی ڕوحانی ـیشدا کەم نەبۆتەوە.

سپای تیرۆریستیی پاسداران، وەک مافیایەکی یەکجار گەورە، بە لەدەستدا بوونی چەک، سەرمایە و هەروەها خۆتێهەڵقووتانی ڕاستەوخۆ لە سیاسەتدا، بە کردەوە ڕژیمی ئێران بەڕێوەدەنا و بەهۆی کەڵەکەبوونی ئەو ئامرازانە لە دەست ئەو ڕێکخراوەدا، لە باڵ ئەوەی کە سپا یەکێک لە بنکەکانی ژێر چاوەدێریی خامنەییە، بۆتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەت، توانایی هیچ مانۆڕ و خۆنیشاندانێکی لە هەمبەر سپا نەبێ.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە کردەوە ئەرتەش چۆتە ژێر دەسەڵاتی سپا و لە ڕاستیدا بەرێوەبەر و فەرماندە سەرەکییەکانی ئەرتەش لە سپاوە هەڵبژێردراون و ئەرتەش هێچ دەسەڵاتێکی کردەیی لە خۆیەوە نەماوە .

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت