هەڵەبجە: پێش بە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە کوردەکانی ڕۆژهەڵات گیرا

0
1015

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە کوردستانی باشوور، ئاسایشی یەکیەتیی نیشتمانیم پێشی بە کۆبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات گرت و بڵاوەی بە بەشداربووان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، چالاکان و خەڵکی شاری هەڵەبجە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر کوژرانی کۆڵبەران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەروەها پشتیوانی لە نارەزایەتیی جەماوەیی خەڵکی سنە و بانە، لەبەردەم بانکی کۆنی ئەو شارە کۆ ببنەوە، بەڵام ئاسایشی هەڵەبجە پێشی بە پێکهێنانی کۆبوونەوەکە گرت.

بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەکە پاش هەوڵێکی زۆر بۆ پێکهێنانی کۆڕێک لە دەربڕینی دەنگی ناڕەزایەتی بەدژی ڕژیمی ئێرانم ناچار بوون کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێکبێنن، بەڵام ڕێگەیان پێنەدرا باس لە هۆکاری سەرەکیی پێکنەهاتنی کۆبوونەوەکە بکەن.

بە گوتەی هاونیشتمانیەکی شاری هەڵەبجە، ئاسایش گوتوویەتی ئیمە دراوسێی ئێرانین و ناتوانین رێگە بە گردبوونەوەیەک بدەین کە پشتگری لە کورد و دژایەتی بە داگیرکەری تێدا بێت.

پێشگرتن بە کۆبوونەوەی پشتیوانیی کوردستانیان باشوور لە کوردستانیانی ڕۆژهەڵات لەلایەن ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانی لە کاتێک دایە کە ڕۆژی ڕابردوو، کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ پشتیوانی لە مسوڵمانانی میانمار بەڕێوە چوو و ئاسایشی ئەو شارەش، ئامادەکاریی تەواوی بۆ کردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت