هەڵوێستی نەتانیاهوو لە هەمبەر بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان: بە پەیوەندیمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەچینەوە

0
867

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەیەکی بە دەنگی بێ لایەنی ئەمریکا، پەسەند کرد کە بەپێی ئەو بڕیارنامەیەک شارەکسازییەکانی ئیسراییل لە فەلەستین لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە بەو لاوە و لە ناویاندا لە خۆرهەڵاتی ئورشەلیم، لە ڕووی یاساییەوە بە بڕوا ناسی و داوای ڕاگیرانی کرد، نەتانیاهوو لە لێدوانێکدا گوتی “چاو بە پێوەندییەکانی نێوان خۆمان و نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەخشێنینەوە”.

بنیامین نەتانیاهوو، ڕۆژی شەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی “حەنووکا” کە یەکێک لە جەژنە گرنگەکانی جوولەکەکانە، گوتی: “هەڵوێستی ئەو ولاتانەی کە بە دژی ئیسراییل دەنگیان داوە، تێچووی ئابووری و دیپلۆماتیکی بۆ ئەوان بەدواوە دەبێ”.

نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو بڕیارنامەیەدا دەڵێ: “ڕێگاچاری بنەڕەتی بۆ ڕزگاربوونی ئەو دوو وڵاتە، سەربەخۆبوون و پێکهاتنی دوو وڵاتی سەربەخۆیە و بەم شێوە فەلەستینی و ئیسراییلییەکان لە ئاشتییەکی بەردەوامدا دەمێننەوە”.

نەتەنیاهوو هەروەها گوتی، فەرمانی بە بەپرسەکانی دەوڵەت داوە تا ڕێگاچارەی پێویست بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، بگرنە بەر و هەروەها یارمەتییەکانیان بۆ هەندێ بنکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبڕێت.

پێشتریش چەند سناتۆر و ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕەخنەیان لە ئۆباما بۆ دەنگی بێ لایەن بەو بڕیارنامەیە، گرتبوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت