هەڕەشە و دەسبەسەر کردن لە لایەن ئێرانەوە

0
1076

هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ۲۶ی ڕێبەندانی ۲۷۲۱ی کوردی لە شاری سنە کەیومەرس لەتیفی چالاکوانی مەدەنی دەستبەسەر دەکەن و ناوبراو دەگوێزنەوە بۆ ناوەندە ئەمنیەتیەکان سنە.

لە ساڵانی ڕابردوو کە گەشەی خۆناسینی کۆمەڵایەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەشەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە دیوە و بەو بۆنەیەوە ناوەندە ئەمنیەتیەکان ئێران بە هەڵکووتانە سەر چالاکوانانی کورد بە بێ هیچ بەڵگەیەک دەستبەسەر یان دەکەن و دەیانگوێزنەوە بۆ ناوەندە ئەمنیەتیەکان. دیارە لە هەمان پێوەندیدا ناوەندە ئەمنیەتیەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەک کەیومەرس لەتیفی دەستبەسەر دەکەن و ئێستا بە پێ ئەو هەواڵانەی کە بنەماڵەی لەتیفی گەیاندوویانەتە دەستی میدیاکان بنەماڵەی لەتیفی لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەدا بەسەر دەبەن و چەن ڕۆژ پێش بە هێرش کردن بۆ بنەماڵەی ناوبراو گوشارێکی زۆریان خستوەتە سەر ناوبراو.

 

ئەمرۆ بە پێ نوێترین هەواڵەکان بنەماڵەی ناوبراو بانگ دەکەن بۆ بنکە ئەمنیەتیەکان و لێپرسینەوەی چڕیان لێ دەکرێ و هەروەها کەسێک کە بە ناو « حاجی بیاتی » دەناسرێت و بەرپرسی ناوەندە ئەمنیەتیەکانە هەڕەشەی توندی لە بنەماڵەی لەتیفی کردوە.

بە پێ وتەی شایەد حاڵەکان بیاتی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە برازای کەیومەرس لەتیفی کردوە کە ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان ژیان دەکات و وتوویەتی نابێت کەیسی کەیومەرس بە ڕاگەیاندنەکان بوترێت و بەم شێوازە دواوە : “فەرید فکر میکند ما در آلمان قدرت نداریم؟ ولی اگر بخواهیم در یک دقیقە سروتهش میکنیم. خیلی گندەتر از او را هم سروتە کردەایم. در صورت ادامە دادن بە رسانەای کردن ماجرا، باید بدونە کە مسئول جان خودشە”.

بە کوردی “فەرید وا دەزانێت ئێمە لە ئاڵمان هێز و دەسەڵاتمان نیە؟ ئەگەر بمانەوێت لە یەک خولەک دا بێ دەنگی دەکەین. زۆر گەورەتر لەومان بێ دەنگ کردوە. لە بەردەوام بوونی لە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە خۆی بەرپرسە لە گیانی خۆی.”

دیارە لە چەن ساڵی ڕابردوودا هێزی سوپای قودسی ئێران لە دەرەوەی ئێران کاری زۆریان کردوە و هەروەها زۆر جاریش ئێرانیەکان لە دەرەوەی سنوورەکان خۆیان خەڵکیان تیرۆر کردوە بۆ نمونە لە ئاڵمان و ئوتریش و فەرانسە و باشووری کوردستان و چیتر.

بە ڕاستەوخۆ سنوور و ئەمنیەت و هێڵە نەتەوەییەکانی وڵاتانی دیکەیان لە ژێر پێ ناوە. بۆیە گرنگە وڵاتانی جیهان بۆ یەکجار بە شێوازێکی درووست وڵامی سەرەرۆییەکان ئێران بدەنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.