هەوڵی گۆڕینی ناوی کوردیی درێژترین پردی مێژوویی پاریزگای ئورمیە لە ئارا دایە

0
965

ڕۆژی کورد: لە درێژەی سڕینەوەی ئاسەواری کوردستانی بوونی پارێزگای ئورمیەک بەرپرسانی ئەو پارێزگایە کە زۆرینەیان ئازەری زمانن، خەریکی گۆڕینی ناوی پردی میرزا رەسوڵ ـن کە درێژترین پردی مێژوویی لە پارێزگای ئورمیەیە .

فەرمانداری میاندواو بە هاوکاریی کۆمەڵێک کەسی دەستڕۆشتووی ئازەری زمانی ئەو شارە، لەژێر ناوی ڕاستکردنەوەی شوناسی پردی میرزا رەسوڵ، بە فەرمی داواکاریی گۆڕینی ناوی ئەو پردەیان پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووەو داوای گۆڕینی ناوی پردی میرزا ڕەسوڵیان کردووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە  ڕەوتە ئیدارییەکانی گۆڕینی ناوی پردی میرزا رەسوڵ بۆ پردی تەتەهوو یان تاتائۆ کۆپرۆسی بەردەوامە”، ئاشکراشیان کردووە، “ئەگەری هەیە لە ماوەیەکی کەمدا نێوی پردەکە بە یەکجاری بگۆڕدرێت.

هەندێک لە ئازەرییەکان بە چەواشەکردنی مێژوو دەڵێن: ناوی ڕەسەنی پردەکە، پردی تەتەهووە. بۆیە دەیانهەوێ بۆ گەڕاندەنەوەی شووناسی ڕاستەقینەی پردەکە ناوەکەشی بگۆڕن

خەڵکی ناوچەکە پردی میرزا رەسووڵ بە پردی سووریش ناوی دەبەن کە درێژترین پردی مێژوویی پارێزگای ئورمیەیە و لەڕێگەی سەرەکیی میاندواو بۆ مەهاباد لەسەر چۆمی تەتەهوو لەسەردەمی قاجارەکان لەلایەن چەند وەستایەکی کورد و بە سەرپەرشتیی میرزا ڕەسوڵ درووستکراوە.

عەلیزادە، بەڕێوەبەری میراسی کولتووری و گەشتیاری میاندواو، لەمبارەیەوە دەڵێ “پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی پردی میرزا رەسوڵ، لە ساڵی 2015ـەوە دەستی پێکردووە، لە ساڵی 2015 لە 90 ملیۆن تمەن تەنیا 45 ملیۆن تمەنی خەرجکراوە و، لە ساڵی 2016ـیشدا لە 150 ملیۆن تمەن، کە بۆی تەرخانکراوە، لە ورمێ 50 ملیۆن تمەنیان بۆ خەرجکردووین”.

لەبەرامبەردا دانیشتووانی دەورووبەری پردەکە، کە زۆربەیان کوردن دەڵێن “بەرپرسانی  میاندواو بە ئەنقەست پردەکە نوێژەن ناکەنەوە، چونکە بەگوتەی ئەوان پردەکە بەنێوی کەسێکی کورد کراوە”.

هەوڵ دان بۆ سڕینەوەی ناو و ئاسەوارە کوردییەکان و تەنانت قۆرغ کردنی دانانی ناوی کوردی لەسەر منداڵان، هەوڵێکی لەمێژینەی بەرپرسانی فارس و ئازەری زمانی پارێزگای ئورمیەیە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ناوە کوردییەکانیان لە باژێرەکانی ئورمیە و سەلماس و ماکۆ بە خەڵک سڕیوەتەوە و مۆڵەتی گەلێک ناوی کوردیش بۆ منداڵان نادرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت