هەوڵدانی فەرانسە بۆ بەرگری لە ئێعدامی سێ شارۆمەندی خۆی لە عێراق

0
720

رۆژی كورد : دەوڵەتی فەرانسە لە گەڵ ئەوەی ڕێز و حۆرمەتی خۆی بۆ سەربەخۆیی دەوڵەتی عێراق ڕاگەیاندووە، بۆ بەرگری لە سزای ئێعدام بۆ سەر سێ هاوڵاتی فەرانسەوی لەو وڵاتە هەنگاو هەڵدەگرێت. ئەم سێ کەسە تاوانبارن بە بەشداری ڕاستەوخۆ لە هێرەشی چەکداری داعیش لەو وڵاتەدا.

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ ئایار وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەرانسە لە پێوەندی لە گەڵ دەرکردنی سزای ئێعدام بۆ سەر سێ شارۆمەندی وڵاتەکەی لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لەم ڕاگەیەندراوە دا هاوکات لە گەڵ ئەوەی جەخت کراوە لە سەر ئەوەی دەوڵەتی فەرانسە ڕێز و حۆرمەتی هەیە بۆ سەربەخۆیی هەموو ناوەندە حکوومیەکانی دەوڵەتی عێراق دووپاتی کردووەتەوە کە فەرانسە بە گشتی لە گەڵ سزای ئێعدام لە هەر شوێنێک دژایەتی هەیە و بە بڕیارێکی نامرۆڤانەی ناو دەبات.
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ ئایار هەواڵی سزای ئێعدام بۆ سەر سێ شارۆمەندی فەرانسەوی بە تاوانی بەشداریکردنیان لە گرووپی تێرۆریستی داعیش بڵاو کرایەوە. ناو و نازناوی ئەم کەسانە کویین گۆنۆ، لێتۆنار لۆپێز و سەلیم مەعشۆ ڕاگەیەندراوە. ئەم سێ کەسە ئەندامی گرووپێکی ١٢ کەسی بوون کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی دێموکراتیکی سووریە دەسبەسەر و هاوکات تەسلیمی دەوڵەتی عێراق کرابوون.
فەرانسە لە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا خوازیاری لێپرسینەوەی دادپەروەرانە بۆ شارۆمەندانی ئەندامی داعێشی وڵاتەکەی خۆی بووە. دوکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە نێوان سەفەرەکەی خۆی بۆ وڵاتی فەرانسە لە دەسپێکی ئەمساڵ دا دەستەبەری ئەوەی بە فەرانسە کردبوو کە فەرانسەویو بەندکراوەکان بە پێی یاسای وڵاتەکەیان لێپرسینەوە و دادگایی دەکرێن.
لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە دا باس لەوە کراوە کە باڵوێزخانەی فەرانسە لە بەغدا هەموو هەوڵێک ئەدات کە ئەو سێ کەسە تاوانبارە بە سزای ئێعدام یارمەتی بدرێن لە ڕێگای باڵوێزخانەکەیان و پارێزەریان بۆ دیاری بکرێت و ئاگادار بکرێنەوە کە ئایا ئەو کەسانە دادپەروەرانە لێپرسینەوەیان لێدەکرێت یان نا ؟
رێكخراوه‌ مافی مرۆڤیه‌كان چه‌ندین جار له‌ شێوازی لێپرسینه‌وه‌ و دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانبارن به‌ ئه‌ندامه‌تی گرووپی داعیش به‌ توندی ره‌خنه‌یان گرتووه‌. ده‌وله‌تی فه‌رانسه‌ هه‌ژماری شارۆمه‌ندانی خۆی كه‌ دیلی ده‌ستی هێزه‌ كوردیه‌كانی سووریه‌ن ده‌وروبه‌ری ١٣٠ كه‌س خه‌مڵاندووه‌.
هاوكات ده‌وڵه‌تی فێدراڵی ئاڵمانیش له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیله داعیشه‌كان و ئه‌گه‌ری لێپرسینه‌وه‌یان به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی دیاری نه‌كردووه‌. له‌ وڵاتی ئاڵمان زیاتر له ١٠٥٠ ئه‌ندامی تۆندئاژۆی ئیسلامگه‌را بۆ شه‌ڕی چه‌كداری گرووپی داعیش چوونه‌ته‌ وڵاتانی عێراق و سووریه كه‌ به‌ پێی وته‌ی ئیداره‌ی جیتایه‌تكارانی ئاڵمانی بی.كه‌ی.ئه‌ی به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و هێزانه‌ كه زۆربه‌یان ڕه‌گه‌زی مێن گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ئاڵمان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.