هەورەتریشقە، کوژران و برینداربوونی دوو کەسی لە شاری ئەیوان، لێکەوتەوە

0
1082

ڕۆژی کورد: لە شاری ئەیوانی پارێزگای ئیلام ی کوردستانی ئێران، کەسێک بەهۆی هەورەتریشقە گیانی لە دەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەوی رابردوو هەورەتریشقە لە ناوچەی ناوداری سەر بە شاری ئەیوان لە خێزانێکی کۆچەری دا، بەم هۆیەوە پێنج ئەندامی بنەماڵەکە بریندار بوون، بەڵام دواتر یەکێک لەوان بەهۆی سووتانی زۆرەوە گیانی لەدەستدا.

بارانی زۆر ئاوی خواردنەوەی شاری ئیلامیشی لە رۆژی یەکشەممەوە بڕیوە و هەوڵەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هێشتا بەردەوامن.

رۆژی یەكشەممە ۲۹ی رەشەمە، لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیلامدا کارەباش بڕا. هەروەها باران و لافاو هاتووچۆی بەشێك لە رێگاكانی ئیلامی پەكخستووە، لەوانە رێگای دێلۆران بۆ مێهران

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت