هەواڵنێرانى بێ سنور دەزگاى دادى ئێرانى سەبارەت بە بارودۆخى محەمەد سەدیق کەبودوەند شەرمەزار کرد

0
743

ڕۆژی کورد: هەواڵنێرانى بێ سنور لە ڕاگەیاندراوێکدا دەزگاى دادى ئێرانى بە هۆى نەبوونى شەفافیەت و خراپى بارودۆخى تەندروستیی کەبودوەند شەرمەزار کرد و داواى لە ئەحمەد شەهید نوێنەرى ڕێکخراوى نیونەتەوەى  مافى مرۆڤ بۆ مافى مرۆڤى ئێران کرد کە  ڕاگەیاندراوێک بە مەبەستى چارەسەرى بارودۆخى تەندروستى کەبوەند دەربکەن.

محەمەد سدیق کەبودوەند کە بە باوکى مافى مرؤڤ لە ئیران ناسراوە هەروەها نوسەرى حەفتەنامەى “پیام مردم” لە ١٩ بانەمەڕى ئەو ساڵ تا ئێستا لە مانگرتن بە سەر دەبات. ئەو چەندەش بۆتە هۆى لاواز بونى هەروەها تێکچونى بارى تەندروستى کەبودوەند کە مەترسی لە سەر ژیانى دروست کردوە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوى هەواڵنێرانى بی سنور دا هاتوە کە بەهۆى تێکچونى بارو دۆخى تەندروستى کەبودوەند بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە بەلام لە ماوەى کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دوبارە بۆ زیندان گەراندراوەتەوە .

لە بەشیکى ترى ڕاگەیاندراوى هەوالنێرانى بێ سنور دا هاتوە کە بارودۆخى ڕۆژنامەنوسانى ترى زیندان زۆر خرابە ئەو چەندەش بەهۆى هەڵسوکەوتى خرابی دەزگاى دادى ئێرانە لە گەڵ ڕۆژنامەنوسان.

شایانى باسە ژمارەى زیندانیانى سیاسى و رۆژنامەنوس لە ئێران دا هەر رۆژ روو لە زیاد بووندابە و هەروەها بە هۆى بارودۆخى خرابیان مەترسی ژیان لە سەر ئەوان بۆتە هۆى نیگەرانى ڕیکخراوە نێونەتوەیی و چالاکانى مافى مرۆڤ ئەوە لە کاتێک دایە کە روحانى لە سەرەتاى هاتنە سەر کارى باس لە کرانەوەو چاکتر بوونى ڕەوشی زینانیانى سیاسی کردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.