هەنگی سنووریی سەردەشت لە قەڵادزێ ئازادانە دەسووڕێنەوە

0
1302

 

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، هێزەکانی هەنگی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەردەشت، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی سەرماوەزی 2017 ئازادانە لەشاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستانی باشوور گەڕاون.
هێزەکانی ڕژیمی ئێران کە چوار ماشێنی سەربازیی پۆشتە بە ئاڵا و هێماکانی ئێران پۆشتە کرابوون، لەناو شار و بازاڕی قەڵادزێ دا سووڕاونەوە.
بەپێی وێنە و زانیاریەکان، هێزەکانی ڕژیمی ئێران، لە هەرێم، چەک و ڕەختیشیان پێ بووە و هیچ ڕێگریکەیان لێ نەکراوە.

ڕوون نیە ئەو هێزانەی ڕژیمی ئێران بە ئیزنی کێ و بە چ مەبەستێک هاتوونە قەڵادزێ ئەوە لە حاڵێکدایە کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، لەو شارە هەم ئەندامیان هەیە و هەم کومیتە
هاوکات، زانیاریی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، باس لە گیرانی و دەست بەسەرکرانی ئەندامێکی حەدکا بە پاشناوی غەفاری لە سلێمانی لەلایەن هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیەوە دەکات.
ئەو هاووڵاتیەی ڕۆژهەڵات و ئەندامی حدکا، ماوەی سێ ڕۆژ لەلای یەکێتی دەستبەسەر بووە و ڕۆژی ڕابردوو ئازاد کراوە.
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن، لە ئەگەری چڕنەبوونی هەوڵەکانی حدکا، مەترسیی ڕادەست کرانەوەی بە ئێران لە ئارادا بووە.
هەروەها ئەندامێکی تری حدکا لە سلێمانی دەست بەسەر و پاشان ئازاد کراوە کە ناوی تا ئێستا بۆ ڕۆژی کورد، ڕوون نیە.
ئەو ڕووداوانە هاوکاتن لەگەڵ دەستبەسەر کرانی دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە لەلایەن حەشدی شەعبی لە زۆنی سەوز کە تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
لە هەمان کاتدا، ئەو دوو پێشمەرگەی لە کاتی هەرای باڵەکایەتی، ڕادەستی یەکێتی کراون، تا ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.