هەمووهەوڵەکان بەرەو کردنەدەری ئێران لە سووریە هەنگاو دەنێن

0
1063

ُشرۆڤەی سیاسیی ڕۆژی کورد

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاراستەی هەوڵەکانی ئەمریکا، تورکیە و ئیسراییل بەرەو دەرکردنی ئێران لە سووریە و تەریک کردنەوەی لە هاوکێشەکانی ناوچە هەنگاو دەنێن.

دەکرێ ئاوا شیمانەی ئەو هەوڵانە بکەین:

یەک: بانگ نەکرانی ئێران بۆ کۆبوونەوەی تورکیە و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە لە نێوان ڕووسیە، ئەمریکا و تورکیە.

دوو: لێدوانی نیکی هیلی، باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و پێداگری لەسەر نەمان و دەرکرانی ئێران وهێزەکانی لە سووریە.

سێ: سەردانی بنیامین ناتانیاهوو و بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە سپۆتنیک کە ئیسراییل پێشنیاری بە کۆشکی کرملین کردووە کە مامەڵە لەسەر چوونەی دەری ئێران لە سووریە و لە هەمبەردا مانەوەی ئەسەد لەسەر کار بکەن.

(پێویست بە شرۆڤەیە کە مانەوەی ئەسەد لەسەر کار بە قازانجی ئیسراییلە و ئیسراییل هیچ کات ئامادە نیە ئەسەد لەسەر کار لاچێ ئەوەش بە هۆی پرسی ژیۆستراتژیی نێوان ئەو دووانە و هەروەها گوڵان لەلایەک و پرسی حیزبووڵا و تێکچوونی هێز لەلایەکی ترەوەیە کە باسێکی چڕە و پێویست بە شیکارییەکی زۆرە).

چوار: سەردانی ئەردۆغان بۆ ڕووسیە کە لە ئەنجامدا خودی پۆتین، دەوری تورکیەی بەرز نرخاند.

کۆی ئەو باسانە لەو کاتەوە دەستی پێکردووە کە مایکێل ڕووبین، لێکۆڵەری ئەنستیتۆی واشنگتۆن، لە بابەتێک لە ئەمریکەن ئینترپرایزدا باسی لە “پێویستیی دەستبەسەرکران یان کوشتنی قاسم سلێمانی، سەرۆکی سپای تیرۆریستیی قودس” و کوژرانی ئەمریکاییەکان و دەوری نەرێنیی قاسم سلێمانی لە ناوچە و جیهاندا کرد.

مێژووی سیاسیی جیهان و ناوچەکە ئەوەمان پێدەڵێ کە ڕووسیە بەردەوام ئامادەیە لە پێناو بەرژەوەندیی خۆی، هاوپەیمانەکانی بفرۆشێت و بیانکات بە قوربانی، مێژووی ئەو بانگەشەیە لەوە ڕوونترە کە پێویستی بە شیکاری هەبێ.

ڕووسیە لە ساڵی ١٩٩٠ـەوە بە نیاز بووە پایەگایەک لە دیمەشق دابمەزرێنێت کە تێیدا مووشەکە ئێس-٣٠٠ـەکانی دابەزێندراون و تەیارکراون، ئێستا ئەو پایەگایە لە دیمەشق هەیە و تێیدا نەک ئێس-٣٠٠ کە بە ئێرانی فرۆشتوون بەڵکوو مووشەکی بالستیکی ئێس-٤٠٠ (SA-21) ـیشی تێدا دابەزاندووە. پێدەچێ مانەوەی ئەو پایەگایە لە دیمەشق، خواستی سەرەکیی ڕووسیە بێت، خواستێک کە لە ئەگەری ڕەزامەندی دەربڕینی ئەمریکا و ئیسراییل، پێدەچێ ڕووسیە، ئێران بکاتە قوربانی.

خودی کۆماری ئیسلامیش لەم ڕۆژانەی دواییدا و دوای سەردانی نەتانیاهوو بۆ ڕووسیە، گازندەی لە پوتین کرد کە لە هەمبەر لێدوانەکانی نەتانیاهوو و بە جەمسەری شەڕ و ئاژاوە و تیرۆر ناوبردنی ئێران، وەک سەرەکیترین هاوپەیمانی ڕووسیە، بێدەنگی هەڵبژاردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت