هەشت دەرهێنەرەکەی فیلمی “ژیان لە سنوور” ناتوانن بەشداری لە فیستیڤاڵی بێڕلین بکەن

0
575

فیلمی دیکۆمنتاری “ژیان لە سنوور” لە دەرهێنانی هەشت منداڵی شارەکانی کۆبانێ و شنگال و لە بەرهەمهێنانی بەهمەن قوبادی ڕۆژی 18 فێبرییەی 2016 , لە بەشی” نمایشی تایبەتی مافووری سوور” لە شەست و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بێڕلین لە وڵاتی ئاڵمان دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان و کونفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بەم فیلمە لە لایەن فیستیڤاڵی بەڕلین رێکدەخرێت.

بەم بۆنەوە ئەم هەشت منداڵە دەرهێنەرە بانگهێشت کراون تا ئامادەبن بۆ نمایشی فیلمەکە لە فیستیڤاڵەکەدا، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاسپۆرت ناتوانن بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن.
ئەم فیلمە کۆدەنگی ژیان و بارودۆخی منداڵان لە چاوی خۆیانە، بۆیە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکانی فیلم، ناوەندە هونەرییەکان و هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوە دیپڵۆماسییەکانی جیهان پێشتیوانی لێدەکرێت.
فیلمی دیکۆمنتاری “ژیان لە سنوور” لە لایەن هەشت منداڵی کۆبانێ و شنگاڵ و لە بەرهەمهێنانی بەهمەن قوبادی سازکراوە و هەوڵ دەدرێت لە داهاتوودا بەشی دووەمی ئەم فیلمە لە لایەن منداڵانەوە سازبکرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.