هەر ئێستا جاشەکان گوندی جاشیرانی شنۆ دەگەڕێن

0
1151
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، هەر ئێستا جاشه کانی سپای پاسداران لە ناوی ئاوایی  گوندی جاشیرانن، گوندی جاشیران سەر به شاری شنویە.
شایەتحاڵێک لەو گوندەوە بە ڕۆژی کوردی گوت لە هەر ئێستا جاشەکان ناو ئەو گوندە ده گەڕێن.
شایانی ئاماژەیه، گووندی جاشیران چەند شوێنی گەشتیاری هەیه که هەزاران کەس لە  ڕۆژی 13 بەدەر بۆ سەیران سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن. شوێنی گەشتیاریی ڕەش ئاوە  یەکێکە لەو شوێنە گەشتیارییانه کە خوڵکێکی زۆر ڕووی تێدەکەن.
ئەو شایەتحاڵە بە ڕۆژی کوردی گوت: لەو شوێنە و چەند سەیرانگایەکی تر لەو گوندە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئه ندامانی دێموکرات چالاکییان تێدا بەڕێوە بردووە و بۆیە بۆتە جێگای مەترسی ڕژیم.
سەرۆکی ئه و جاشانه کە ئێستا لەو گوندە دەگەڕێن، کەسێکە بە ناوی ئەبوبەکر باریکی که  پێشتر3  پێشمەرگەی دیمۆکراتی شەهید کردووە.
شایانی ئاماژەیە کە ڕاگەیاندنەوەی خەباتی چەکداری لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها دەربڕینی ئامادەیی بۆ خباتی چەکداری لە لایەن پارتی ئازادی کوردستان، دڵەڕاوکێی خستۆتە ناو ڕژیم.
گوندی جاشیران
گوندی جاشیران

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.