هێڵی بۆڕیی بەندەری گناوە تەقیەوە

0
709

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکانی ئێران، ئەمشەو پێنج شەممە 15ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێڵی بۆڕیی بەندەری گناوە تەقیوەتەوە.

دەگوترێ ئەو هێڵە بۆڕیی، هێڵی ڕاگواستنی نەوت یان گازی ترشە.

تا ئێستا و بەپێی زانیارییەکان بە هۆی ئەو تەقینەوەیە ٣ کەس بریندار بوون.

بەهۆی زۆربوونی هێڵی بۆڕییەکان و بوونی بۆڕیی ڕاگواستنی نەوت لەو ناوچەیە، مەترسیی تەقینەوەی زیاتری بۆڕییەکان و پەرەسەندنی تەقینەوەکە هەیە.

بەرپرسانی ئەو باژێڕە داوایان لە خەڵک کردووە شوێنەکە بەجێ بهێڵن.

لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ئەوە سێهەمین تەقینەوەیە کە لە پترۆشیمی و هێڵی بۆڕیی ڕاگواستنی نەوت لە ئێران، ڕوو دەدات

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت