بە پێی زانیارییەکانی “ۆژی کورد” هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی باشوور لە لای خازر، پەهبادێکی سرخوڕی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان، خستە خوارەوە.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی باشووری کوردستان بە شار پرێس ـی ڕاگەیاند کە لە میحوەری خازر هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای هەولێر، توانیویانە فڕۆکەیەکی پەهبادی سیخوڕی داعش کە سەرقاڵی سیخوڕی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و شوێنەکەیان بوو، بخەنە خوارەوە.
بە پێی لێدوانی ئەو سەرچاوەیە، پێشتریش ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵی داوە بە کەڵ وەرگرتن و بەکارهێنانی پەهباد، سیخوڕی لەسەر پێشمەرگەکان بکات و زانیاری کۆبکاتەوە بەڵام ئەوە یەکەم جارە کە پەهبادێکی لەو شێوە پێشکەوتوو لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بخرێتە خوارێ و لە ناو ببرێ.
شایانی باسە کە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی باشوور بە درێژایی ١٠٠٠ کیلۆمیتر لەگەڵ هیزەکانی ڕێکخراوی تیرۆرسیتی داعش لە شەڕی بەرگری لە ئازادی و مرۆڤایەتی دان.