هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئەمریکا هۆشداری بە چەکدارانی سەر بە ئێران لە سووریە دا

0
1493

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئەمریکا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە ٩٠ هەزار ڕاگەیێندراوی لە سووریە بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا هۆشداری بە چەکدارانی سەر بە ئێران داوە کە خۆ لە شەڕی هاوپەیمانان بە دژی داعش هەڵنەقووتێنن.

بەشێکی بەرچاو لەو چەکدارە شیعانە، ڕێک لە قەراغ ناوەندی ڕاهێنانی هاوپەیمانان لە پادگانی “ئەلتیف” لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریە لە نزیک سنووری عێراق کۆبوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی دەنگی ئەمریکا لە زار نیوزویک، لە ڕاگەیێندراوی پێنتاگۆندا هاتووە: “ئێوە لە ناوچەیەکن کە وەک “ناوچەی بێ کێشە” ناسراوە، هەر بۆیە دەبێ ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن”.

ناوچەی بێ کێشە، ئەو ناوچەیەیە کە بۆ دڵنیابوون لە تەناهیی هێزەکانی هاوپەیمانان کە لە ژێر ڕێبەریی ئەمریکادان، ساز دراوە و بەپێی بەراوردی ئەرتەشی ئەمریکا، ئەژمارێکی زۆر لە چەکدارانی شیعە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لەو ناوچەیە کۆبوونەوە و پنتاگۆنیش ئەوان وەک هەڕەشە دەبینێ.

بەپێی ئەو هەواڵە، بەشێکی زۆر لە چەکدارانی شیعەی سەر بە ئێران، ڕێک لە نزیکیی ناوەندی بارهێنانی هاوپەیمانان لە پادگانی “ئەلتیف” لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریە، هەڵکەوتوو لە نزیک سنووری عێراو کۆبوونەوە.

سەرهەنگ ڕایان دیلان، وتەبێژی هێزی وشکانیی ئەمریکا لەمبارەوە دەڵێ: “ئێمە ئەو هێزانە بە هەڕەشە دەبینین”.

سەرچاوەکانی زانیاری لەو ناوچەیە دەڵێن، شۆڕشچییە سوورییەکان دەیانهەوێ پایەگای “ئەلتیف” وەک شوێنێک بۆ گرتن و دەست بەسەرداگرتنی شارۆچکەی سنووریی “ئەلبوکەماڵ” بەکار بێنن کە شوێنێکی گرنگی سەربازییە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت