هێریش خۆکوژییانەی ژنێکی داعشی لە لیبی/ڤیدیۆ

0
821

ڕۆژی کورد: بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە ئەلعەڕبیە نێت بڵاو بۆتەوە، لە هێرشێکی خۆکوژیدا، ژنێکی ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باژێری “سیرت”ـی لیبی، هێرشی کردۆتە سەر گرووپێک لە منداڵ و ژنان کە لەلایەن هێزەکانی “دەوڵەتی یەکبوون”ـی لیبی لە دەست داعش ڕزگار کراون.

سەرچاوەیەکی تایبەت لەمبارەوە بە ئەلعەڕەبیەی گوتووە، سەرەتای شەوی هەینی ٢ی دیسامبری ٢٠١٦، دوای ئەوەی کە هێزەکانی “دەوڵەتی یەکبوون” ٣٠ ژن و ٦ منداڵێکیان لە دەست هێزەکانی داعش ڕزگار کرد و لە ماڵێکی کاول بووی گەڕەکی ئەلجیزەی ئەلبەحریە حەشاریان دابوو، ئەو ژنە خۆکوژە هێرشی کردە سەریان.

 

ئەو سەرچاوە هەروەها گوتووشیەتی: “ئەو ژنە داعشیە خۆی خزاندبۆ ناو ئەو ژن و منداڵانە و پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە. بە هۆی ئەو تەقینەوە ٤ کەس کوژران کە دوویان منداڵ و دوویان ژن بوون و ١١ کەسی تر کە چەند کەسیان لە هێزەکانی دەوڵەتی یەکبوون، بوون، بەیندار بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت