هێرش بۆ سەر ئوتوبووسی ئەرتەشی تورک لە قەیسەریە، ١٣ کوژراو و ٥٥ برینداری لێکەوتەوە

0
746
TURKEY OUT This picture obtained from the Ihlas News Agency shows a police officer and people walking next to the wreck of public bus following an explosion on December 17, 2016 in Kayseri, central Turkey. Several people were wounded on December 17 in a car bombing close to the public bus in the central Turkish city of Kayseri, television reports said. The Dogan news agency said that the blast took place opposite the Erciyes University in the city. NTV television said there could be fatalities as a result of the blast. The state-run Anadolu news agency said that the bus was owned by the municipal transport authorities in Kayersi but was transporting Turkish soldiers who had taken permission to go to a local market for the day. / AFP PHOTO / IHLAS NEWS AGENCY / IHLAS NEWS AGENCY / Turkey OUT

هێرشە خۆکوژی و تەقینەوەکان لە تورکیە بەردەوامە و دەوڵەتی تورک، پارتی کرێکارانی کوردستان بە بەپرسی ئەنجامدانی ئەو هێرشانە دەزانێ. سەرەڕای ئەوەی کە گرووپی “تەیرەبازێن ئازادیا کوردستانێ” لە ڕابردوودا بەرپرسیارەتیی ئەنجام دانی ئەو هێرشانەی وەئەستۆ گرتووە بەڵام بەشێک لە چاوەدیرانی کورد لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەو گرووپە لەلایەن دەوڵەتی تورک و ئاکەپەوە و بە مەبەستی خەوشدارکردنی سیمای کوردەکان و ڕەوایی بەخشین بە دەستبەسەرکردنی پارلمانتاران و بەرپرسانی حیزبە کوردەییەکان، پێکهاتووە. تا ئێستاش پارتی کرێکارانی کوردستان، نە ئەو گرووپە چەکدارییەی بە فەرمی ناساندووە و نە ڕەتی کردۆتەوە.

 ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەرتەشی تورکیە هەواڵی کوژرانی ١٣ سەربازی لە تەقینەوەیەک لە ناو زانکۆی قەیسەریە بڵاو کردەوە کە ماشێنێکی چەکدارانی تورکی کردە ئامانج.

سلێمان سۆیلوو، وەزیری تورکیەش ڕایگەیاندووە، لەو تەقینەوەیەدا لانیکەم ٥٥ کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیە گوتی “گرووپێکی جیاییخوازی تیرۆریست” بەرپرسی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیەم، وەیسی قایناق، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیەش گوتی گرووپی “تەیرەبازێن ئازادیا کوردستانێ” بەرپرسی ئەنجام دانی ئەو تەقینەوەیەن کە سەر بە پ ک ک ـان.

بن عەلی یێلدریم، سەرۆک وەزیرانی تورکیەش لە کۆنفرانسێکی گەواڵدەریدا گوتی، هۆکاری ئەو تەقینەوەیە، هێرشکەرێکی خۆکوژ بووە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارەتیی ئەنجام دانی ئەو تەقینەوەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

بەشێک لە چاوەدێرانی سیاسیی کورد ڕایان وایە کە دەوڵەتی تورک خۆی بەرپرسیارەتیی ئەنجام دانی ئەو تەقینەوانەی لە ئەستۆیە و گرووپی “تەیرەبازێن ئازادیا کوردستانێ”ـش هەر خودی دەوڵەتی تورک و ئاکەپە دایانناوە تا بەو شێوەی ڕەوایی بە هێرشەکانیان بۆ سەر کوردەکان و دەستبەسەرکردنی پارلمانتاران و کوردەکان و پاکسازییان لە سیستەمی ئیداریی تورکیەدا ببەخشن. دوای دوایین تەقینەوەی ئیستانبووڵ، دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، فڕۆکەکانیان ١٢ بنکەی گریلاکانی پارتی کرێکارانیان بۆمبارن کردووە. پێشتریش سەربازانی تورک بە دڕندانەترین شێوە دوو کچە گریلای کوردیان تیرباران کرد و سووکایەتییان بە تەرمەکانیان کردبوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت