هێرشی هەوایی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی ئەلقاعیدە لە یەمەن ٣٠ کوژراوی لێکەوتەوە

0
722

ڕۆژی کورد: لە یەکەم هێرشی هەوایی ئەمریکا بۆ سەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە دوای هاتنە سەر کاری ترامپ، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە یەمەن لانیکەم ٣٠ چەکداری ئەلقاعیدە کوژراون کە ٣ کەسی دیار و بەرچاو و هەروەها ١٠ کەسی سیڤیلیان لە ناو دایە.

بەرپرسێکی خۆجێی لەمبارەوە بە هەواڵدەریی فەرانسەی ڕاگەیاندووە کە لەو هێرشەدا کە بۆ سەر ناوچەی “یەکلا” لە پارێزگای “ئەلبەیزا” ئەنجام دراوە، ٧ ژن و ٣ منداڵیش کوژراون.

ئەو بەرپرسە خۆجێیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ هەروەها گوتوویەتی کە لەو هێرشەدا، هێلی کۆپتێرە ئاپاچیەکان، قوتابخانەیەک، مزگەوتێک و بنکەیەکی دەرمانیی چەکدارانی ئەلقاعیدەشیان، داوەتە بەر هێرش.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پێنتاگۆن، ١٤ی ژانویە واتا ١٥ ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیانددبوو کە حەوتوویەک پێشتر، ئەندامێکی باڵای ئەلقاعیدەی لە ئەلبەیزا لە هێرشێکی هەواییدا کوشتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت