هێرشی هێزەکانى کۆمارى ئیسلامى بۆ سەر شوێنى نوێژ کردنى سونیەکانى تاران

0
864

بە گوێرەى هەواڵى کەمپێنى بەلۆچ لە بەروارى ١٥ پوشپەر هێزەکانى کۆمارى ئیسلامى هێرشیان کردە سەر نوێژخانەى سونیەکان لە تاران و بە توندو تیژیەکى زۆرەوە پێشگیرى لە بەڕێوەچونى نوێژیان کرد.

تاران کە یەکێک لە شارە گەروەکانى دونیایە کە ڕێگە بە دروست کردنى مزگەوت بۆ سونیەکان نادرێت و لەوێ دا نوێژکەران بۆخۆیان شوێنى مزگەوت دەدۆزنەوە هەندێک جاریش باڵوێزخانەى وڵاتەکان بە کار دەهێنن.

مزگەوتى پونک کە لە ساڵى پارەوە بۆتە شوێنى نوێژ کردنى سونییەکان بە هۆى گوشارە هێرشی پولیسی تاران کە بە بێ مۆڵەتى دادگا بوە لەو شوێنەش ڕێگەیان پێ نەدرا کە نوێژ بکەن و بەڕو روى توندو تیژى بونەوە.

شایانى باسە جکومەتى دیکتاتۆرى کۆمارى ئیسلامى کە بە ناوى ئیسلامیە بەڵام ڕێگە بە سونىەکان نادا کە لە مزگەوتێکى سونیەکان نوێژى خۆیان بەڕێوە ببەن و ئەو چەندەش دوڕوى ئەو ڕێژمە نیششان دەدات کە کردەوەکانى چەند بە پێچەوانەى ئیسلامن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت